دانیشتووانی غه‌زه ڕایان گه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌یانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل كه‌شتییه‌كیان له غه‌زه كرده ئامانج و تێكیانشكاند و تا ئێسته زانیاریی پێویست له‌باره‌ی زیانه‌كان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه فڕۆكه جه‌نگیییه‌كانی ئیسرائیل هێزی سه‌ربازی ده‌ریایی و ناوچه‌كانی ژێرخانی ژێر زه‌وی گرووپی تیرۆریستی حه‌ماسیان له باكوری كه‌رتی غه‌زه كردووه‌ته ئامانج و تێكیانشكاندوون، به‌ڵام تا ئێسته زانیاریی له‌باره‌ی زیانه‌كان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
سوپای ئیسرائیل به ئاژانسی
ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، ئه‌م هێرشانه وه‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی دوێنێ سێشه‌م كه ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی له په‌رژینی سه‌ر سنووری غه‌زه‌وه هاتوونه‌ته ناو خاكی ئیسرائیل و ته‌قه‌یان له سوپای ئیسرائیل كردووه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی دانیشتووانی غه‌زه، حكوومه‌تی ئیسرائیل ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر به‌شی ده‌ریایی و كه‌شتیگه‌لی ناوچه‌كه و له چه‌ند ڕۆژی پێشتردا كه‌شتییه‌كی غه‌زه‌ی كردووه‌ته ئامانج و ڕێی پێ نه‌داوه بگاته به‌نده‌ره‌كان.
غه‌زه له ساڵی 2007وه له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی حه‌ماسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و هاووڵاتییانی غه‌زه‌یش ڕۆژانه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ داواكردنی مافه‌كانی خۆیان له حكوومه‌تی ئیسرائیل، له ڕێی خۆپێشاندان و هێرشكردنه‌وه و له هه‌ڵمه‌تی شه‌ش هه‌فته‌ی خۆپێشانده‌رانی غه‌زه تا ئێسته، زیاتر له 60 كه‌س له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل كوژراون و به هه‌زاران كه‌س بریندار بوون.