نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزویلا كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ددان به‌سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى نه‌نرا، وه‌ك وه‌ڵامێكى توند بۆ تره‌مپ نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكاى له وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد و 48 سه‌عاتى بۆ داناوه بۆ جێهێشتنى ڤه‌نزویلا.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ڤه‌نزویلا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م وڵاته راگه‌یه‌نرا، به‌پێى ئه‌نجامه‌كان نیكۆلاس مادورۆ بۆ جارى دووه‌م ده‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆمارى ڤه‌نزویلا.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئۆپۆزسیۆن، چه‌ندان وڵاتى دنیا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ره‌ت كرده‌وه و به"ناڕه‌وایان" وه‌سف كرد.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مه‌ریكاش نیكۆلاس مادورۆى تووڕه كرد و وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵویستى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكاى له كه‌ره‌كاسى پایته‌ختى ڤه‌نزویلا ده‌ركرد، كه ئه‌ویش تۆد رۆبنسۆنه له‌رووى دیپلۆماسییه‌وه نازناوى هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاره‌كانى ئه‌مه‌ریكاى پێ دراوه.
مادورۆ له وته‌یه‌كدا مادورۆ كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردنه‌كان خوێندییه‌وه گوتى، "تۆد رۆبنسۆن كه‌سێكى په‌سه‌ند نییه، بۆیه ئه‌و له‌ماوه‌ى 48 سه‌عاتى داهاتوو ئێره به‌جێ ده‌هێڵێ".
جیا له رۆبنسۆن مادورۆ بڕیارى ده‌ركردنى براین نێرنجۆى ژنه دیپلۆماتكارى ئه‌مه‌ریكیشى داوه و ده‌ڵێ، "ئه‌و ژنه نوێنه‌رى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكایه".
ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2010 وه له‌سه‌ر ئاستى باڵوێزخانه نوێنه‌رایه‌تى له ڤه‌نزویلا نییه.