بنكه‌ى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران ئاشكراى ده‌كات، پیاوێكى به بڕێكى زۆر دۆلارى ساخته‌وه گرتووه كه له توركیاوه هێناویه‌تى، به‌نیاز بوو له كوردستان بڵاوى بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له بنكه‌ى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند، "له به‌رده‌وامی كار و چالاكییه‌كانمان و به وه‌رگرتنی زانیاری پێشوه‌خته و به‌دواداچوون و چاودێریی وردى كه‌سی تۆمه‌تبارێك، كه گومانى بڵاوكردنه‌وه‌ى دۆلارى ساخته‌ى لێ ده‌كرا، توانیمان بگرین و ده‌ست به‌سه‌ر دۆلاره ساخته‌كه‌ى بگرین، به‌ر له‌وه‌ی له بازاڕدا بڵاوی بكاته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دووپاتى كرده‌وه، كه تاوانبار ددانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه و له باره‌ى پڕه پاره‌كه و سه‌رچاوه‌ى هێنانى پاره ساخته‌كه‌ش گوتى، "ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی له توركیاوه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و بڕه‌كه‌شی سێ ده‌فته‌ر و 100 دۆلاری ساخته بووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاسایش له باره‌ى هاووڵاتییه‌كه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، دانیشتووى شارى سۆرانه و ئێسته‌ش ره‌وانه‌ى لاى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه كراوه.
وه‌ك دڵنیایییه‌ك بۆ هاووڵاتییانى سۆران، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ "خۆشبه‌ختانه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕه پاره‌یه گیراوه و پاره‌كه‌ى بڵاو نه‌كردووته‌وه".
سێ رۆژ به‌ر له ئێسته، بنكه‌ی ئاسایشی ده‌شتی هێرتی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سوپای بارزان، توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 38 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆین دابگرن كه له سنووری توركیا هێنرابووه هه‌رێمی كوردستان.
سۆران / موڕشید برادۆستى.