ئه‌مرۆِ چوارشه‌م، كۆمپانیای گۆڵف كیستۆن په‌ترۆلیۆم كه له بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات ڕای گه‌یاند، بڕی 18.8 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بری كاره‌كانی له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، وه‌رگرتووه.
پێگه‌یlse بڵاوی كرده‌وه كۆمپانیای گۆڵف كیستۆن بڕی 18.8 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه به‌رانبه‌ر به فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان له مانگی شوباتی ڕابردوو.
جیا له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند، پشكه‌كانی كۆمپانیای گۆڵف كیستۆن په‌تڕۆلیۆم به ڕێژه‌ی 0.5٪ بۆ 213.00 پێنس نزم بووه‌ته‌وه.
هاوكات زۆر له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه بیانییه‌كان كاری به‌رهه‌مهێنان و دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندنی كێڵگه‌ی نه‌وتی ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، گۆڵف كیستۆن په‌ترۆڵیۆم یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له بواری وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات و له چوار كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌نجام ده‌دات. به یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بازاڕه‌كانی له‌نده‌ن داده‌نرێت و له ساڵی 2001وه دامه‌زراوه.