به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" هاتنه ناوه‌وه‌ی حه‌بی ترامادۆڵ به‌شێوه‌ی قاچاخ له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا زۆر زیادی كردووه و وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت، هاوكات جۆرێكی تری ماده‌ی هۆشبه‌ر له رانیه زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه كه تێكه‌ڵی گیراوه‌ی نێرگه‌له ده‌كرێت و له ئێرانه‌وه ئاماده ده‌كرێ. قاچاخچییه‌كی ده‌رمان ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ددان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه "چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی به پاره ئاسانكاریمان بۆ ده‌كه‌ن ده‌رمانی قاچاخ بێنینه كوردستان".
حه‌بی ترامادۆڵ، وه‌ك حه‌بێكی ئازارشكێن به‌كار دێت، له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی قاچاخ زۆرترین بڕ ده‌چێته ناو شاره‌كانه‌وه، ناوی زانستی ئه‌م حه‌به بریتییه له "Tramadol"، له بازرگانیدا پێی ده‌ڵێن "tramal" یان "Trump".
دكتۆر هیوا عومه‌ر پزیشكی ده‌رمانساز به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م حه‌به له ڕووی زانستییه‌وه به‌كار دێت بۆ ئازاری له‌ش و تای مامناوه‌ند و به زۆری بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسرێت كه نه‌شته‌رگه‌رییان كردووه بۆ شكاندنی ئازاری دوای نه‌شته‌رگه‌ری، یاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و له چاره‌سه‌ردا نه‌ماون، یا هه‌ر حاڵه‌تێك كه ئازارێكی زۆری هه‌بێت.
زیاتر گوتی، ئه‌م ده‌رمانه به‌شێوه‌ی حه‌ب و كه‌پسوول و ده‌رزی هه‌یه، به‌ڵام ده‌رزییه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت ده‌بێته هۆی ڕشانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه، بۆیه پێش ئه‌وه ده‌رزی پلاسیل (میتۆپلۆكرۆماید) به‌كار دێت كه ڕێگری ده‌كات له ڕشانه‌وه.
ئه‌و پزیشكه نه‌یشارده‌وه كه زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌به زیانی لاوه‌كی هه‌یه كه مرۆڤ تووشی دڵ تێكهه‌ڵاتن و سه‌ره‌گێژه و پشووسواری ده‌كات. بۆیه ئه‌و پسپۆڕه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌م ده‌رمانه به‌بێ ره‌چه‌ته‌ی پزیشك نابێ بدرێت به نه‌خۆش، چونكه هه‌ندێ كه‌س پێوه‌ی ئالووده ده‌بن وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاری دێنن، چونكه نه‌خۆشه‌كه گێژ ده‌كات و ده‌یخه‌وێنێت.
به‌پێی رێنوێنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و حه‌به ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن به‌كاری بێنن كه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه، ئه‌ویش له‌ژێر چاودێری و به ره‌چه‌ته‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند. هه‌روه‌ها نابێت به ئاشكرا بێته فرۆشتن.
خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ "وشه"ی روونی كرده‌وه كه حه‌بی ترامادۆڵ قه‌ده‌غه نییه، به‌ڵام ده‌بێت پێدانی به نه‌خۆش به‌پێی ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك بێت، هاورده‌كردنیشی به‌ڕێی یاسایی و به‌كوالێتی كۆنترۆڵدا تێبپه‌ڕێت، به‌كارهێنانیشی زۆر بووه.
ترامادۆڵ یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌سته قاچاخانه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئاسایشی كوردستان، هه‌ركات كه چالاكییه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نن، گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ترامادۆڵ وه‌ك ماده‌ی قه‌ده‌غه‌كراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌و حه‌به له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌توانرێت تێكه‌ڵ بكرێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكار ده‌زانێ كه وای كردووه "هاورده‌كردنی به‌شێوه‌ی قاچاخ یان به‌كارهێنانی به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، چونكه حه‌به‌كه زیاتر ئازارشكێنه، به‌كارهێنه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌ن كه نه‌خۆشیی به‌ئازاریان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه قاچاخ هاورده ده‌كرێت، خه‌ڵكانێكی تر وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاری دێنن".
به‌پێێ زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ترامادۆڵ به‌دوو شێوه وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت، یان به‌ته‌نیا به‌كار ده‌هێنرێت یان له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كانی تردا تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره حه‌به‌وه دوور له ڕێنوێنی پزیشكی ده‌گیرێن، به یاسای به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر دادگایی ده‌كرێن و سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، سزاكه به‌ندكردن و پێبژاردن ده‌گرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده حه‌بی ترامادۆڵ ده‌بێت له‌ژێر چاودێری و به‌پێی ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك بدرێت به نه‌خۆش، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له زۆر نۆرینگه به‌رده‌سته وه‌ك له به‌دواداچوونه‌كه‌ی "وشه"دا ده‌ركه‌وت. ئه‌مه وای كردووه جۆرێك بازرگانیی قاچاخ به‌و حه‌به بكرێت و وه‌ك قاچاخچییه‌كی ده‌رمان ئاشكرای ده‌كات، "زیاتر له ساڵێكه بازرگانیكردن به‌و حه‌به‌وه زیادی كردووه".
ترامادۆڵ ئێسته له ناوچه‌كانی وه‌ك رانیه و قه‌ڵادزێ نۆرینگه‌كانیشی تێپه‌ڕاندووه و له هه‌ندێك كافێ و شوێنی كێشانی نێرگه‌له‌یش ده‌ست ده‌كه‌وێت و تێكه‌ڵ به نێرگه‌له‌كه ده‌كرێت بۆ خۆشخه‌یاڵییه‌ك كه دواتر مه‌ترسی دروست ده‌كات بۆ ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ر.
قاچاخچییه‌كی ده‌رمان له شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ له‌باره‌ی حه‌بی ترامادۆڵ به"وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌و جۆره حه‌به له ڕێی خاڵه سنوورییه‌كانی سلێمانی له ناوچه‌ی /پێنجوێن و قه‌ڵادزێ/وه دێنه ناو كوردستان و له شاری كه‌ركووكه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستاندا دابه‌ش ده‌كرێت، له بازاڕدا نرخی ته‌نیا چوار دۆلاره تا ده‌گاته ده‌ستی نۆرینگه‌یه‌ك به قاچاخ نرخه‌كه‌ی ده‌بێته 12 دۆلار".
به‌گوته‌ی قاچاخییه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، ترامادۆڵ زۆر به ئاسانی له هه‌موو دووكانێك ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، "ئێسته جۆرێكی تازه‌ی ده‌رچووه له ئێرانه‌وه ڕه‌وانه ده‌كرێت كه تێكه‌ڵی چوار جۆر حه‌بی تر كراوه بۆ دووكانه‌كانی نێرگه‌له و به خێراییش گه‌شه‌ی كردووه و له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كان ئێسته به‌رده‌سته، به‌ڵام خواست له‌سه‌ری له ڕانیه به پله‌ی یه‌ك دێت".
"چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له سنووری پێنجوێن و قه‌ڵادزێ ده‌ستیان هه‌یه له‌و قاچاخییه‌دا. پێویسته بۆ هه‌ر بارێك له ترامادۆڵ 800 دۆلار بده‌ین، ئه‌وانیش ئاسانكاریمان بۆ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئاسایش و بازگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكت له پشت نه‌بێت، به زووترین كات ده‌گیرێیت". قاچاخچییه‌كه وای گوت.