شاندى یه‌كێتى به‌سه‌رۆكایه‌تیى مه‌لا به‌ختیار له به‌غدا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون كۆ بووه‌وه.
میدیاكانى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایان گه‌یاند، شاندى یه‌كێتى له به‌غدا له شوێنى نیشته‌جێبوونى سه‌در، كۆ بوونه‌وه.
شانده‌كه‌ى یه‌كێتى كه به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌غدا، له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه له رزگارى عه‌لى و فریاد رواندزى و خالید شوانیش ئه‌ندامن له شانده‌كه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دیدارى شاندى یه‌كێتى له به‌غدا له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى پارتى بوو، كه دوێنێ گه‌یشتووه‌ته به‌غدا.
دواى دیدارێكى كورت له نێوان ئه‌م دوو شانده‌ى كوردستان، خه‌سره‌و گۆران و خالید شوانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
له كۆنفرانسه‌كه هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌و دیدارانه‌ى ئه‌م دوو رۆژه له لایه‌ن شاندى پارتى و شاندى یه‌كێتى له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنى بۆچوونه، تا بزانرێت هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانى بیر له چ جۆرێك له حكوومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
چه‌ند رۆژێكه هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراق كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ دانوستاندن له پێناو پێكێهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق.