جۆره‌كانی هه‌وكردنی چاو و چاره‌سه‌ركردنیان

:: PM:03:25:23/05/2018 ‌
زۆرینەمان چاومان تووشی گرفی تەندروستی دەبێت، بەتایبەتی هەوكردنی چاو زۆر بەربڵاوە، بەگشتیش گرفتەكانی چاو جیاوازن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، زۆر كێشەی چاویش دەتوانن هەر خۆتان لە ماڵەوە بێ پەنابردن بۆ پزیشك بە ڕێگا سروشتییەكان چارەسەری بكەن.

یەكەم: ئاوی رەشی چاو، ئەم جۆرە هەوكردنە ئەگەر سەرەتای دروستبوونی بێت دەتوانرێت لە ماڵەوە چارەسەر بكرێت، ئەویش بەبەكارهێنانی سەهۆڵ بۆ دەوروبەری چاوەكان بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولك جارێك، بەڵام پێویستە ماددەی پاك بەكاربهێنرێت بۆ پێ چانەوەی ئەو پارچە سەهۆڵە بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەم سەهۆڵەوە بەكتریا نەچێتە چاوەكانەوە و  نەبێتە هۆی زیادكردنی هەوكردن.

دووەم: ئاوی پەمەیی، ئەمەش جۆرێكە لە هەوكردنی چاو كە بەهۆی ڤایرۆسێكەوە دروست دەبێ، چارەسەر كردنی ئەم هەوكردنە ئاسان نییە، چونكە ڤایرۆس لەشوێنێكی جێگیردا نامێنێتەوە و بەردەوام شوێنی خۆی دەگۆڕێت، بۆیە تەنیا دەتوانرێت ئازارەكانی ئەم جۆرە هەوكردنە كەم بكرێتەوە، ئەویش بە بەكارهێنانی تەنی سارد بۆ دەوروبەری چاوەكان و ڕێگری كردن لە چونەژوورەوەی بەكتریا بۆ چاو، باشترە لەم كاتەدا سەردانی پزیشك بكرێت بۆ چارەسەركردنی پێویست.

سێیەم: هەستەوەری چاو، لەكاتی هەستكردن بە سووربوونەوە و خورانی چاوەكانتدا دڵنیا ببەوە كە تووشی هەستەوەری بوویت. پێویستە خۆت لەو شتانە بپارێزیت كە دەبنە هۆی هەستەوەری بۆت وەكو گیانلەبەری ماڵی و هەڵاڵەی گوڵەكان.

چوارەم: سیچكە سڵا، ئەم نیشانەیە هۆكارێكی هەوكردنی گرنگ نییە، چونكە ئازارێكی كەمی هەیە، زۆر كات بۆ ماوەی هەفتەیەك یان دوو هەفتە بەردەوام دەبێت دەتوانیت بۆ چارەسەركردنی ئەم سیچكەسڵایە تەنی گەرم بەكاربهێنیت وەكو پارچە قوماسی گەرم بۆ چاوەكان دووبارەكردنەوەی ئەم چارەسەری بۆ ماوەی چوار جار لە ڕۆژێكدا، تەنیا لە یەك هەفتە هەست بە نەمانی ئەم سیچكەسڵایە دەكەیت.


وشە - ئاوات ئازاد