جگەر بە یەكێك لە ئاڵۆزترین ئەندامەكانی لەش دادەنرێ و یارمەتی هەرسكردن دەدات و كۆڵیسترۆڵ رێك دەخات و ئاستی شەكر ئاسایی دەكاتەوە، بەرگری لەش زیاد دەكات وەكو فلتەرێك لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە و زۆر سوودی تری هەیە، تاكە ئەندامە توانایی دروستبوونەوەی هەیە، بەڵام پێویستە ئەم ئەندامە پاك بكرێتەوە لەو ژەهرانەی كە هەڵیدەگرێت ئەویش بە بەكارهێنانی مێووژ.
مێوژ یەكێكە لە میوە وشككراوەكان چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە وەكو كالیسیۆم، ئاسن، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسۆر، زینك، ڤیتامین B, C, E, لەش پڕ دەكات لەم پێكهاتە گرنگانە، سێ ڕێگا هەیە بۆ بەكارهێنانی مێووژ لە پارێزگاری كردنی جگەر و پاككردنەوەی لە ژەهر كە ئەمانەن:
یەكەم: ڕەگە ئازادەكان لە زیان دەپارێزێت، جگەر تووشی چەندان گرفت دەبێت، وەكو بەكارهێنانی دەرمان یان كحول، زیادبوونی بڕێكی زۆری ئاسن لە لەش دا، یان هۆكاری ژینگەی وەكو ژەهری كەشوهەوا، تووتن، دووكەڵ، ئەمانە كار لە لەش دەكەن و ڕێ لە گۆڕینی خۆراك دەكەن بۆ وزە. لەگەڵ ئەوەش دا تۆ دەتوانیت لەو زیانانە خۆت ببپارێزیت، ئەویش بە بەكارهێنانی مێوژ بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە مێوژ سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی دژە ئۆكسیدی جۆری كیمیكە و توانایی دژە ئۆكسیدیان لە ترێی تازە زۆر زیاترە.
دووەم: زیانەكانی كحول كەم دەكاتەوە لەسەر جگەر، مێوژ فلاڤۆنۆیدێكی تێدایە كە ڕەگە ئازادەكان لەناو دەبات، بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراوە ئەم فلاڤۆنۆیدە دەتوانێت جگەر بپارێزێت لە كاریگەرییە خراپەكانی كحول لەسەر جگەر.
سێیەم: جگەر لە خۆراكە زیانبەخشەكان دەپارێزێت، مێوژ ڤیتامین C تێدایە لەگەڵ چەند دژەئۆكسیدێكی تر كە جگەر دەپارێزن، چونكە ئەم ڤیتامینە بەرگری لەش زیاد دەكات و ڕێ لە نەخۆشیبەكانی جگەر دەگرێت .
هەموو رۆژێك مێوژ یان ئاوی مێوژ بخۆرەوە، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان مێوژ ڕێ لە نەخۆشییەكانی جگەر و سپڵ دەگرێت، یان دەتوانرێت شەوانە مێوژ بكرێتە ئاوەوە و بەیانیان ئاوی مێوژەكە بخورێتەوە بەم شێوەیە هەرسكردن باشتر دەكات و لەش لە نەخۆشی دەپارێزێت.