دیموكراسخوازان و كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته خاڵی وه‌ڕسبوون له پلان و ئامانجه‌كانی تره‌مپ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه دژی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستنه‌وه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناشه‌فافیی به ڕوونی له كار و پلانه‌كانی تره‌مپ هه‌ست پێ ده‌كرێت.
ڕاپۆرتێك له پێگه‌ی
al-monitor بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، ستێفن لینچ به‌و سیفه‌ته‌ی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دیموكراسخوازانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكایه له ئه‌نجوومه‌نی پیران، بۆ زیاتر له 20 جار و له چه‌ند كاتێكی جیاوازی سه‌رده‌می حوكمكردنی سه‌رۆكه جیاجیاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عێراقی كردووه.
راِپۆرته‌كه ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه به بڕوای لینچ چاودێریكردنی كاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كان، ئێسته مه‌ترسیداره به‌هۆی ناشه‌فافی له كار و پلانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی واشنتن بڕیاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یش بدات به‌رانبه‌ر ئێران له رۆِژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وا دیموكراسخوازان و كۆنگرێسمانان ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كۆنگرێس ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه به سه‌ردانیكردنی ناوچه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێریكردنی كاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
له چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لینچ به ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاند، له‌كاتی هاتنی تره‌مپ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نوێنه‌رانی وڵاتان له كۆنگرێس زیادی كردووه به‌تایبه‌تی له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان، له كاتێكدا كه ژماره‌كه سنوورداره، به‌ڵام كاتێك له سه‌رده‌می سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما و جۆرج بوش بوو كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر بوون سه‌ركه‌وتنه‌كان مه‌زنتر بوون.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌ر له‌م مانگه‌دا پنتاگۆن فه‌رمانی كردووه به چوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ردانكردنی عێراق و كوێت كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ڕێخۆشكردن بۆ نزیكبوونه‌وه له عێراق له مانگی حوزه‌یراندا و دواتر مانگه‌كانی ئاب تا ئه‌یلوول، به‌ڵام جه‌یمس ماتیس وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا داوای له كۆنگرێس كردووه به وه‌ستاندنی سه‌ردانكردنی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ عێراق و كوێت له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كاتی ڕه‌مه‌زان و سه‌رقاڵبوونی حكوومه‌تی به‌غدا به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باش مێوانداری گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
گوته‌بێژی پنتاگۆن به ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاند، پنتاگۆن له‌و كاتانه فه‌رمان به نوێنه‌رانی ده‌كات بۆ سه‌ردانكردنی وڵاتان كه جه‌نگ له ئارادا بێت یان شانده‌كه له سه‌ردانكردنی ئاسایی خۆیاندا بن، هاوكات هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تیمی 18ی هێزی ئاسمانی كه بنكه‌كه‌یان له فۆرت براگه له پایزی ئه‌مساڵدا له عێراق بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.
ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی پنتاگۆن هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لینچ نه‌كرد كه داوایه‌كی بۆ چاككردنی پڕۆژه یاسایه‌كی به‌رگری ساڵانه‌ی پێشكه‌ش به پنتاگۆن كردووه بۆ ده‌سه‌ڵات پێبه‌خشین و ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له كاتی هه‌ر هێرش و ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان.
لینچ كه یه‌كێك بوو له پشتگیریكه‌رانی جه‌نگی عێراق له ساڵی 2003 ڕای گه‌یاند، من پشتگیری له پرۆسه سه‌ربازی و هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاتانه، به‌ڵام نائومێدم به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به پشتگوێخستنی ئه‌م ڕاستی و مافه سه‌ره‌تایانه‌ی ده‌ستووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
لینچ ڕوونی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پنتاگۆن هه‌ندێك ئاسانكاری و جیاكردنه‌وه‌یان له نێوان نوێنه‌ره‌كانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌یشتن به‌هه‌ندێك شوێن تا ئیسَته‌یش كێشه‌ی له‌سه‌ره و ڕێی پێ ناده‌ن بچێته مووسڵ بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه بتوانێ زانیاری كۆ بكاته‌وه و ئاگاداری دۆخه‌كه بێت له دوای ڕۆیشتنی داعش له ناوچه‌كه. زیاتر گوتی له سه‌رده‌می جۆرج بوش‌دا هه‌موو ئاسانكارییه‌كان به‌رده‌ست بوون و ته‌نانه‌ت ڕێی پێدراوه به چوونی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی موقته‌دا سه‌دره بۆ لێكۆڵینه‌وه له پڕۆژه‌یه‌كی چاككردنی ئاودا، بۆیه حكوومه‌تی تره‌مپ هیچ پاساوێكی نییه ئێسته.
به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر زۆر له دیموكراسخوازان ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تی تره‌مپ هه‌یه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ نووسراوێكی به كۆنگرێس داوه له‌باره‌ی سیاسه‌تی كاره‌كانی له یه‌مه‌ن، كاتێكیش كۆنگرێسمانان داوای كۆپییه‌كی نووسراوه‌كه‌یان كردووه، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه پێیان بدات، هاوكات له ئه‌فغانستانیش له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، زانیارییه‌كان به‌شێوه‌ی ڕاست و دروست پێیان نادرێت و په‌رده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه دراوه كه پێگه‌یشتنیان بۆی قورسه و ئه‌و زانیارییانه‌ی پێیان ده‌درێت سنووردار كراون.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه لینچ داوایه‌كی پێشكه‌شی پناتگۆن كردووه بۆ پێداچوونه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاره‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه و ده‌رچوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان.