بڕیارێك لە وەزارەتی پەروەردەوە

:: PM:04:05:23/05/2018 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی توانستی كۆمپیوتەری بۆ پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی بۆ ساڵی خوێندنی 2017 -2018 ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ی ئایار/ مایۆ، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەن كە تاقیكردنەوەی (توانستی كۆمپیوتەر) پلەی سەرپەرشتیاری بۆ ساڵی خوێندنی (2017 - 2018) لە رۆژی چوارشەم 27ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

لە نووسراوەكەدا شوێنی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان ئەنجام دراوە، بەڵام مامۆستایانی هەڵەبجە دەبێت لە سلێمانی تاقیكردنەوەكانیان بكەن و مامۆستایانی بەشی كوردی لە كەركووك دەبێت لە هەولێر تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام بدەن.

"وشە" دەقی بڕیارەكە بڵاو دەكاتەوە كە لە بەشێكی تریدا هاتووە، پێویستە بەشداربوو یەكێك لە بەڵگەنامەكانی پێ بێت و هاوكات لە ڕێی 50 پرسیارەوە تا قیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێت.

هاوكات ئەو پرۆگرامانەی كە زۆرترین پرسیاری تاقیكردنەوەكانی لەسەر دەكرێت، بریتین لە وندیۆز و وۆرد و ئەسكل و ئۆفیس.

تاقیكردنەوەی توانستی سەرپەرشیاری پەروەردەی لە نێوان چەند ساڵێك جارێك ئەنجام دەدرێت كە مەبەست لێی بەرزكردنەوەی ئاستی مامۆستایانی سەرپەرشتیارە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم