په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه پێك ده‌هێنێت كه ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتووش سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كه ده‌كات.
به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمى، په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه بكات كه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت.
به‌پێى نووسراوه‌كه كه له لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته كۆمسیۆن كراوه، لیژنه‌كه له شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتووه، ئه‌ندامه‌كانى ئه‌م لیژنه‌یه‌ش ئه‌ندامن له هه‌رسێ لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى په‌رله‌مان، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى، لیژنه‌ى یاسایى، لیژنه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران.
عادل نوورى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق، وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه و گوته‌بێژى لیژنه‌كه دیار كراوه.
له 12ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، له عێراق و هه‌رێمى كوردستان سكاڵایه‌كى زۆر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان تۆمار كرا.
ئه‌و لایه‌نانه‌ى سكاڵایان هه‌یه، كۆمسیۆن به تێوه‌گلان له ساخته‌كاری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، هه‌ندێكى تریش كۆمسیۆن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له كڕینى ئامێره‌كان وردبین نه‌بووه، چونكه له‌كاركه‌وتنى ئامێره‌كان كێشه‌یه‌كى زۆرى له پرۆسه‌ى ده‌نگدان دروست كرد.