قایمقام: ئەم وێنەیە هەولێر نییە

:: PM:04:10:23/05/2018 ‌
لە دوێنێوە وێنەی پۆلیسێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە كە پۆلیسەكە ڕووبەڕووی منداڵێك بووەتەوە كە منداڵەكە كاری دەستگێڕی دەكات و كەلوپەلەكانی لەلایەن پۆلیسەكەوە براوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باس لەوە كرا كە ئەوە هەولێر بێت، بەڵام قایمقام ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ی ئایار/ مایۆ، نەبەز عەبدولحمید قایمقامی ناوەندی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە ئەم پۆلیسە هی شاری هەولێرە، لەناو بازاڕی شێخەڵا هەڵدەستێ بە بردنی تەرازووی كاسبكارێك و هەڵمەتی لادانی زێدەڕۆیییە لە شاری هەولێر، بەڵام ئەو زانیارییە دوورە لە ڕاستی لەبەر ئەوەی كارمەندانی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەولێر جلوبەرگی سەربازییان تایبەتە و بەم شێوەیە نییە كە ئەو پۆلیسە لەبەریدایە.

قایمقام دەڵێت، ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە ئەم وێنەیە دوور و نزیك هیچ پێوەندییەكی بەشاری هەولێر نییە، بەڵكو شارێكی تری كوردستانە و قایمقامیەتی هەولێر بە هاوئاهەنگی شارەوانی یەك بازاڕی شێخەڵا و سەرجەم كاسبكاران بەشێوەیەكی ئەندازەیی شوێنیان بۆ دابین كراوە بەشێوەی دانانی مێز لەناو بازاڕی هەولێر بە رێكوپێكی بۆ سەرجەم كاسبكاران.

"وشە" وێنەی جلوبەری پۆلیسی چاودێری بازاڕی هەولێر و ئەو وێنەیە بڵاو دەكاتەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا سەركۆنە دەكرێت و شارێكی تری كوردستانە.

هاوكات لێرە دەتوانن وتارێك بە ناونیشانی "سێوفرۆشەكەی هەڵەبجە و چەند سەرنجێكی تر" بخوێننەوە.









وشە - سه‌رخێڵ هاشم