ئهكوڕا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه كه ساڵانه ئۆتۆمبێلی ناوازه و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها له ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه و جوان دروست كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
carconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئهكوڕا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئهكوڕای ژاپۆنی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Acura ILX" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر به‌كوالێتییه‌كی باش دروست كراوه و بۆدییه‌كی پته‌و و به‌هێزی هه‌یه و له رووی لێخوڕینه‌وه زۆر سه‌لامه‌ته.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیای ئهكوڕا له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 201 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.4 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 28 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.