خواردنی ته‌مه‌رهیندی چ سوودێكی هه‌یه‌؟

:: PM:05:29:23/05/2018 ‌

یه‌كێك له‌ خۆراكه‌ به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ مرۆڤ ته‌مه‌رهیندییه‌، چونكه‌ ئه‌م خۆراكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان كه‌ جه‌سته‌ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی ته‌مه‌رهیندی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌رهیندی چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ته‌مه‌رهیندی وه‌ك چاره‌سه‌ریكی باش داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مێشك هه‌روه‌ها باشتركردنی ئاستی بینن و چه‌ندان كاریگه‌ری تر، چونكه‌ ئه‌م خۆراكه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان جۆری ڤیتامینه‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها چه‌ندان توخمه‌ كانزای تێدایه‌، بۆیه‌ ماده‌ خۆراكییه‌كی ته‌واو به‌ جه‌سته‌ ده‌دات، به‌هۆی بوونی ترشه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ناویدا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ ته‌مه‌رهیندی رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆم و ڤیتامین C له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ دڵ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها په‌ستانی به‌رزی خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات و رێژه‌ی كۆلسترۆڵ خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ناو لووله‌كانی خوێندا، بۆیه‌ پزیشكان هۆشیاری ده‌ده‌ن به‌ گریگیدان به‌خواردنی ته‌مه‌رهینی بۆ دووربوون له‌ نه‌خۆشی دڵ.

هاوكات پزیشكان له‌ سوودێكی تری ته‌مه‌رهیندی هۆشیارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن، ته‌مه‌رهیندی سیسته‌می هه‌رس چالاك ده‌كات و كاری گه‌ده‌ ئاسان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان و ماده‌ ریشاڵییه‌كان كه‌ به‌رپرسن له‌ باشتركردنی باری هه‌رسكردن و رێگه‌نه‌دان به‌ تێكچوون له‌م سیسته‌مه‌دا.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان