زاخۆ.. ڕووخانی باڵەخانەیەك شەش كرێكاری كردە قوربانی

:: PM:05:40:23/05/2018 ‌
 بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەك شەش كرێكار بونە قوربانی كە یەكێك لەوانە گیانی لە دەستداوە.

عیسا نەسری سەرۆكی یەكێتی كرێكارانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەك لەكاتی كاركردن شەش كرێكار كەوتوونەتە ژێری و بریندار بوون كە یەكێك لەو كرێكارانە گیانى لە دەستداوە.

زیاتر گوتی، باڵەخانەكە دروستكردنی هۆڵێكی زەماوەندبوو لە ناوەندی شارۆكەی زاخۆ و كرێكارەكانیش خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و شارۆكەی زاخۆن و چەند رۆژێكە لەو باڵەخانەیە كار دەكەن.

بەگوێرەی قسەی سەرۆكی یەكێتی كرێكارانی كوردستان ئەمڕۆ باڵەخانەكە لەكاتی كۆنكرێت كردندا ڕووخاوە و كرێكارەكانیش دوا ڕۆژی كاركردنیان بووە لەو باڵەخانەیەدا.
 
ئەمساڵ ئەمە دەبێتە یەكەم حاڵەتی ڕووخانی باڵەخانەو گیان لە دەستدانی كرێكارانه‌ لە زاخۆ.

پێشتر لە هەرێمی كوردستان حاڵەتی لەم شێوەیە هەبووە و چەندان جار بەهۆی ڕووحانی باڵەخانەكە و كوالیتی خراپی كەلوپەلەكانی باڵەخانەكان ڕووخاون و قوربانی لێ‌ كەوتووەتەوە.

زاخۆ/ نەوزاد هلۆری











وشە - سه‌رخێڵ هاشم