رۆنی ماسی یه‌كێكه له رۆنه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كاندا هاتووه كه ئه‌م رۆنه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی پیاوان به‌تایبه‌تی.
له ماڵپه‌ری "
organic" دا هاتووه و باس له سووده‌كانی خواردنی رۆنی ماسی ده‌كات بۆ پیاوان و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجام درا ده‌ركه‌وت كه رۆنی ماسی كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه تووشی دڵه كزێبوون و جه‌سته‌یان لاوازبووه یان به‌هۆی نه‌خۆشی دڵیان تووشی هه‌راسانی بوونه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاریان ده‌كه‌ن كه رۆژانه ئه‌م رۆنه بخۆن، چونكه سوودی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه به‌هۆی لاوازی جه‌سته‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پزیشكان هۆشیاری ده‌ده‌ن به‌و پیاوانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 30 بۆ 40 ساڵ زیاتر كه گرینگیبده‌ن به خواردنی ماسی و رۆنه‌كه‌ی، چونكه میمۆری مێشكیان باشتر ده‌كات و خانه‌كانی مێشك به سه‌لامه‌تی ده‌هێڵێته‌وه و له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر "له‌بیرچوونه‌وه" ده‌یانپارێزێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ئۆمێگا سێ له‌م رۆنه‌دا، بۆیه رۆنی ماسی به یه‌كێك له باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی مێشك.
له‌لایه‌نێكی تره‌وه رۆنی ماسی بۆ نه‌خۆشی پرۆستات به‌سووده كه ئه‌م نه‌خۆشییه تایبه‌ته به پیاوان و ساڵانه چه‌ندان هه‌زار پیاو تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره ده‌بن، بۆ ئه‌مه‌ش پزشكان ده‌ڵێن باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه رۆنی ماسییه، چونكه ئه‌م رۆنه دژه ئۆكسانی تێدایه كه خانه‌كانی پرۆستات له‌ناوده‌بات و له‌م نه‌خۆشییه رزگارت ده‌كات.