مووچەی خانەنشینی دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەكەیش سبەی مووچەی خانەنشینی دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەم 24ی ئایار/ مایۆ، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.
دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات/فێبرایەر سبەی پێنجشەم بە كۆتا دێ، بڕیارە دواتر دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار بكرێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی دوو مانگە بڕیاری داوە مووچەی داودەزگاكانی مانگانە دابەش بكات ئەوەیش دوابەدوای ئەوەی بڕێك لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردەوە.
مووچەی خانەنشینی شارستانی لە هەرێمی كوردستان دوو مانگە لەوادەی خۆی دابەش دەكرێت لەكاتێكدا پێشتر چەند مانگ جارێك وەردەگیرا، مووچەكە لە 200 هەزار دینارەوە دەست پێ دەكات و ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچەی خانەنشینی جێبەجێ بكرێت ئەوە كەمترین مووچە دەبێتە 300 هەزار دینار.
وشە -
سهرخێڵ هاشم