له ماجدى لاندى هه‌ولێر پێج كه‌س بوونه قوربانى
له رووداوێكدا له شاری یاری ماجدی لاند له هه‌ولێر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سى تریش بریندار بوون.
له دواى سه‌عات 11ى ئه‌مشه‌و له شارى یارى ماجدى لاند " سكهتولمهوت" له‌سه‌ر سكه‌ى خۆى لایداوه بەهۆی بەرزكەرەوەیەكەوە كە لە تەنیشتی بووە و به‌هۆى ئه‌وه‌وه سێ كه‌س كه خوشك و برایه‌ك و كچه پوورێكن گیانیان له ده‌ستداوه و دوو كه‌سى تریش بریندار بوون.
له باره‌ى ڕووداوه‌كه د.سامان به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، دوو كه‌سه‌كه‌ى كه بریندارن ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ن و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
ماجدی لاند شارێکی یاریی کەرتی تایبەتە لە دەروازەی رۆژهەڵاتی هەولێر و لەسەر دەیان هەزار دۆنم زەوی بنیات نراوە و ماوەی دوو ساڵە خراوەتە خزمەت گەشتیارانەوە.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم