ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له هه‌ولێر باس له گۆڕانی شێوازی ژیانی ده‌كات له دوای ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت كه ماوه‌یه‌ك دوای جیابوونه‌وه‌ی باوكی كۆچی دوای ده‌كات و ته‌نیا خۆی و دایكی ده‌مێنه‌وه و بژێوی ژیانیان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه ده‌بێت كه نه‌نكیان وه‌ك خانه‌نیشی هه‌یه‌تی و چه‌ند مانگ جارێك وه‌ریده‌گرن، به‌ڵام دوای ئه‌وكاته‌ی ئه‌و ده‌ست به‌كار كردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بژێویه‌كی باشتر په‌یدا بكات ژیانیان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێ.
"شادیه" ناوی خوازراوی ئه‌و بێوه‌ژنه‌یه كه ده‌یه‌وێت له "وشه"ـه‌وه ئازاره‌كانی بێوه‌ژن له كوردستان بخاته ڕوو به تایبه‌ت له كاتێكدا باوك و برا و سه‌رپه‌رشتیاری نه‌بێت، له نێوان ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌یانناسێ و داوی بۆ داده‌نێنه چی به‌سه‌ر دێت.
شادیه وه‌ك خۆی باسی ده‌كات كاتێك ژن ده‌بێت به بێوه‌ژن، زۆر پیاو وه‌ك بوخچه‌ی كراوه پێیان وایه ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن، هه‌موو شتێكیش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێت بگه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته باشتر ده‌ڕه‌خسێت كه ئه‌و ژنه‌ی ده‌بێت به بێوه‌ژن و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر قاچه‌كانی خۆی بوه‌ستێ، به‌ڵام هیچ كه‌س پشتی ناگرێت له خێزانه‌كه‌ی.
شادیه له خێزانێكی مامناوه‌ند په‌روه‌رده بووه و ژیاوه، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ دایكی باری گوزه‌ران و شێوازی ژیانیان گۆڕاوه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات "له دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار بۆ كارێكی گونجاو باش له چه‌ند ده‌رگام داوه، به‌ڵام به خراپی به ڕوومدا كرانه‌وه و ڕووبه‌ڕووی كێشه بوومه‌وه، ئه‌و هه‌مان كێشه‌یه كه به‌شێكی زۆری بێوه‌ژن دووچاری ده‌بن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ خۆیان بژیه‌نن".
شادیه باس له سه‌ره‌تای تێكچوونی ژیانی ده‌كات، ئه‌وكاته‌ی له هه‌ندێك كاری نه‌شیاوه‌وه تێوه گلاوه كه پێشبینی نه‌كراو بووه، خۆی ده‌ڵێ "دوای ئه‌وه‌ی جیابوومه‌وه له هاوسه‌رم و باوكیشم كۆچیی دوایی كرد، ئیتر باری ئابووریمان زۆر خراپ بوو، براكانیشم له‌به‌ر ژنی خۆیان نه‌یانده‌توانی به‌پێی پێویست هاوكاریمان بكه‌ن، بۆیه ناچار بووم به‌دوای كار بگه‌ڕێم، به‌ڵام ده‌چوومه لای هه‌ر كه‌سێك بۆ كار، سه‌ره‌تا سه‌یری له‌شولاریان ده‌كردم و باری خێزنیان ده‌پرسیم، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كارم ده‌ست كه‌وت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ی زۆر كه‌س به سه‌ربه‌رزی ده‌یكه‌ن".
"منیش ده‌مویست به سه‌ربه‌رزی و شه‌ره‌فه‌وه كار به‌كه‌م، به‌ڵام گورگه‌كانی ده‌وروبه‌رم وازیان لێ نه‌هێنام، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌م هه‌ر ڕۆژه به‌جۆرێك گه‌وره‌ی ده‌كردم تا شه‌رمه‌زاری بم و ئه‌وكاته‌ی داوای شتێكم لێده‌كات نمه‌توانم بڵێم نا، سه‌ره‌تا به‌وانه‌م نه‌زانی، دواتر كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ گوتی من تۆم له سفره‌وه كرد به شت، ئێسته نۆره‌ی تۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بۆم بكه‌ی، ئه‌مه تا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بوو، كاتێك زانیم كارمه‌نده‌كان ده‌زانن به‌و پێوه‌ندییه بڕیارم دا واز له كار بێنم، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌وته هه‌ڕه‌شه و ناچاری كردم له ده‌ره‌وه‌ی كاریش له پێوه‌ندیدا بمێنم له‌گه‌ڵی" شادیه وای گوت.
دوای وازهێنان له كاره‌كه‌ی، شادیه كوڕێك ده‌ناسێت و پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ دروست ده‌كات، كوڕه‌كه به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری پێ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ك شادیه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات "ته‌نیا بۆ سێكس ئه‌وه‌نده خۆی نزیك كرده‌وه و كه تێر بوو دوای ساڵێك وازی لێهێنام".
چیرۆكی شادیه هه‌ر ئه‌و كوڕه نییه، به‌ڵكو دواتر چه‌ند كه‌سێكی تریش ده‌ناسێت و به‌هۆی دڵپاكیی خۆی باوه‌ڕیان پێ ده‌كات كه به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ر بۆ سێكس خۆیان لێ نزیك كردووه‌ته‌وه و دوای چه‌ند جارێك رووتبوونه‌وه، وازیان لێ هێناوه.
شادیه نایشارێته‌وه كه خۆی تاوانباره له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتووه، به‌ڵام جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناسیوونی به جۆرێك لێی هاتوونه‌ته پێش كه هیچ گومانی نه‌كردووه ناپاك بن به‌رانبه‌ری، به‌ڵام ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه خۆی "خۆشه‌ویستی زۆر پێیه و خۆشباوه‌ڕیشه به‌رانبه‌ر كوڕ".
به‌ڵام ئێسته پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێك هه‌یه كه خاوه‌نی چوار منداڵه و ١٥ ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره، ئه‌و پیاوه به‌گوته‌ی شادیه "خاوه‌ن كۆپانیایه و هه‌م له‌گه‌ڵی كار ده‌كه‌ن و هه‌م سێكسیش ده‌كه‌ین و جارێكیش لێی دووگیان بووم و منداڵه‌كه‌مان له‌بار برد، به‌ڵام بڕیارمان داوه لای مه‌لا به‌نهێنی ماره‌م بكات و حه‌ڵاڵی یه‌ك بین، به‌ڵام ئه‌وه نهێنی نێوان خۆمان ده‌بێت چونكه به‌یه‌كه‌وه ناژین".
شادیه به‌م پێوه‌ندی و ماره‌كردنه چاوه‌ڕوانكراوه خۆشحاڵه و ده‌ڵێ، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردووكمان وا ده‌گونجێ، به تایبه‌ت بۆ من كۆتایی خه‌ونه‌كانمه و چیتر پێویستم به هیچ كوڕێك نابێت و له هه‌موو روویه‌كه‌وه تێرم له‌و پێوه‌ندییه.
وشه/هه‌ولێر-ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان