ڤیدیۆیه‌ك له ڕێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه دزه‌كه وه‌ك دلیڤه‌ری هاتووه دزییه‌كه‌ی ده‌كات و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ڕواته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت.
له به‌ڕازیل، له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كان كۆمه‌ڵه ژنێك پیاسه ده‌كه‌ن و جانتاكانیان به ده‌سته‌وه‌یه، له ناكاو پیاوێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه چه‌كیان لێ به‌رز ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات جانتاكانیان بخه‌نه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ئه‌وانیش له ترسا جانتاكانیان دا ده‌نێن، به‌ڵام پیاوه‌كه بۆ یه‌ك چركه‌ش دانابه‌زێت و به ئۆتۆمبێه‌له‌كه‌یه‌وه ده‌ڕوات.
له ڕێگه‌ی كامێرای چاودێری ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه، دزییه‌كه ئاشكرا بووه و ڤیدیۆه‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ناو خه‌ڵكیشدا به دزی دلیڤه‌ری ناسراوه، چونكه كابرای دز و قۆڵبر هیچ ئازارێكی پێوه ناجه‌ژێت و هه‌موو شتێك دێته به‌رده‌ست خۆی و دزیه‌كه‌شی ده‌كات.