ئیلییت شاكید كه وه‌زیرى دادى ئیسرائیله، به‌ده‌ستى قه‌رزى فهڵهستیینهیهكانهوه ده‌ناڵێنێ، كه پاره‌یان له ئیسرائیل و كۆمپانیایه ئیسرائیلییه‌كان وه‌رگرتووه و قه‌رزه‌كانیشیان ناگێڕنه‌وه.
به پێى هه‌واڵێكى سایتى
مه‌سده‌رى ئیسرائیلى ئیلیت شاكیدى وه‌زیرى داد، كه به وه‌زیره شۆخه‌كه‌ى ئیسرائیل ده‌ناسرێت، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ى وا بكات فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ناچار بن قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.
ئه‌و ژنه كۆمه‌ڵێك ڕێ تاقی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه قه‌رزه له فه‌له‌ستینییه‌كان وه‌رگرێته‌وه كه له ئه‌نجامى باج و پاره وه‌رگرتن له دامه‌زراوه ئیسرائیلییه‌كان كه‌وتووه‌ته سه‌ریان.
له‌وانه له‌گه‌ڵ لیبه‌رمانى وه‌زیرى به‌رگرى هاوئاهه‌نگى دروستكردووه و به‌یه‌كه‌وه بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه، هه‌ر فهڵهستینیهكى قه‌رزار، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى مانگێك پاره‌ى قه‌رز نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا رێى پێ‌نادرێت بچێته ناو ئیسرائیل، هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆگرامه‌ى خۆى به‌سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كات، به‌ڵام هێشتا ده‌یه‌وێ هه‌نگاوى تر بنێت له‌وانه پێشنیازى هاوئاهه‌نگى بۆ ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینى بكات، بۆ گێڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان، كه بڕه‌كه‌ى ملیارێك و 500 ملیۆن شاكڵ (دراوى ئیسرائیلى) ده‌بێت.