كۆمپانیای رۆسنه‌فت كه یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وزه له دنیا و خاوه‌نداریه‌تیی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ده‌كرێ، دووپاتی كرده‌وه كه توانیویه‌تی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی نوێ له عێراق بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌یشی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ كاره‌كانی كۆمپانیاكه‌ی هه‌ژماركردووه.
رۆسنه‌فت له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كێڵگه نه‌وتییه‌كه ده‌كه‌وێته 350 كیلۆمه‌تر باشووری به‌غدا و له پێنج ناوچه‌ی جیاوازه‌وه ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و كێڵگه نه‌وتییه نوێیه ناوی "سه‌لمان"ه و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت تێیدا كاره‌كانی كۆمپانیاكه به‌ره‌و قۆناغێكی تر ده‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا.
پێشتر ڕۆسنه‌فت چه‌ندان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش واژووكردووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی، هاوكات پشكی زۆرینه‌ی بۆڕی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیای كڕیوه، كه بڕیاره له 2019 ته‌واوی بكات و له‌ته‌ك بۆڕی نه‌وت، بۆڕی هه‌نارده‌ی گازی سروشتیش له كوردستانه‌وه بۆ توركیا دروست بكات.
رۆسنه‌فت له‌لایه‌ن ئیگۆر سیشین یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كان و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیاوه، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێ، به باڵی ئابووری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ناو ده‌برێ، زیاتر له ناوچه ئاڵۆز و كێشه له‌سه‌ره‌كانی دنیا كار ده‌كات.