ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی چین هیواخوازه كار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ژاپۆن و كۆریای باشووردا بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی چین ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه و داوای كاركردنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ژاپۆن و كۆریای باشوور كردووه به ئامانجی ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی ئازاد له نێوان چین و كۆریای باشوور و ژاپۆن واژوو بكرێ.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی چین و كۆریای باشوور له نزیكترین كاتدا ده‌ست به كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد بۆ ده‌ستكردن به كاره بازرگانییه‌كان.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا پێوه‌ندی ستراتیجیی و هاوئاهه‌نگیی نێوان كۆریای باشوور و چین له زیادبووندایه به‌تایبه‌ت له بواری بازرگانی، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی كێشه‌ی دوورگه‌ی كۆریا و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریای باكور به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن.