به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ناوچه‌ى شوعله‌ى باشوورى رۆژئاواى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى ئه‌نجام درا و سایتى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ده‌ڵێ" ته‌قینه‌وه‌كه له دژى سه‌در بوو، په‌یامێكى بۆمبڕیژكراو بوو".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى شوعله‌ى شارى به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى ئه‌نجام درا، له ئه‌نجامدا چوار كه‌س كوژران و 10ی تریش بریندار بوون.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ گرووپێكى تیرۆریستى كرده‌كه‌ى له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ په‌یامێكى سیاسى بوو، بۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، چونكه شوێن و كاتی ته‌قینه‌وه نیشانه‌ی پرسیاره.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، سه‌در كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناوه، هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستى ئێران له عێراق دوور بخاته‌وه، له ئێسته‌یش دا سه‌در گه‌وره‌ترین دانوستاندن له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، جیا له‌و هۆكارانه‌ش كرده تیرۆریستیه‌كه له شوێنێك ئه‌نجام دراوه، كه به‌گرنگترین پێگه‌ى سه‌در داده‌نرێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چاودێران نه‌توانن دوور له پرۆسه‌ى سیاسى خوێندنه‌وه بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ نه‌كه‌ن.
له بڕگه‌یه‌كى تر به دوورى نازانێت ئه‌و په‌یامه تیرۆریستیه‌ى ئه‌مڕۆ هی مالیكى بێت، كه سه‌در به توندى ده‌یه‌وێ دوورى بخاته‌وه.