بە سەهۆڵ گرفتەكانی پێست لەناوببە

:: PM:02:22:24/05/2018 ‌
سەهۆڵ زۆر سوودی هەیە بۆ پیست و چەندان گرفتی تەندروستی چارەسەر دەكات  بەكارهێنانی زۆر ئاسانە و بۆ زۆرێك لە كێشەكانی پێست دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیردرێت لێرەدا باس لە گرنگییەكانی سەهۆڵ بۆ پێست دەكەین:

یەكەم: بۆ پێستی وشك، بەكارهێنانی سەهۆڵ زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی توێكڵی پێست و لابردنی خانەی پێستی مردوو لەسەر ڕووی پێست، بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامی هەبێت دەتوانیت شیری بەستوو بەكاربهێنیت لەبری ئاو ، چونكە شیر دژەئۆكسیدی تێدایە و ئەگەر لەگەڵ خەیار و تووترك تێكەڵ بكرێت ئەنجامێكی باشتری دەبێت.

دووەم: ئەگەر پێش بەكارهێنانی مەكیاج پێستت بە سەهۆڵ بشێلیت وا دەكات ئەو مەكیاجەی بەكاری دەهێنیت، بەشێوەیەكی جوانتر دەربكەوێت لەسەر پێستت و بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە.

سێیەم: چەوری پێست كەم دەكاتەوە، هەوڵدان لەگەڵ پێستی چەوردا كارێكی ئاسان نییە، بۆیە باشترە سەهۆڵ بەكاربهێنرێت، بۆ شێلانی پێست، بەمەش پێست پاك دەكاتەوە و ڕێ لە بەرهەمهێنانی چەوری دەگرێت، پێستت بشۆ و دواتر بە پارچە سەهۆڵێك بیشێلە دواتر كرێمێكی دژە چەوری بەكاربهێنە، باشترە لە پێش بەستی ئاوەكەدا گەڵای نەعناع بەكاربهێنرێت، بەمە سوودی زۆرتر و كاریگەری زووتر دەردەكەوێ، لە كەمكردنەوەی چەوری پێست.

چوارەم: ماندوویەتی چاو چارەسەر دەكات، ئەگەر هەستت بە ماندوویەتی چاوەكانت كرد، ئەوە سەهۆڵ بەكاربهێنە باشتر وایە سەهۆڵەكە بەشیر یان چای سەوز ئامادە بكرێت و بەپارچە قوماشێكی نەرم بیپێچە و لەسەر چاوەكانتی دابنێ‌، بەڵام نابێت بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت، چونكە پێستی دەوری چاوەكان زۆر ناسكە.



وشە - ئاوات ئازاد