ته‌نیا به راكێشانى بلیتێك ده‌توانى بچیته ناو ئه‌و تیروپشك، كه له مانگى ته‌مووز/یۆلیۆى داهاتوو بۆ ئه‌م كۆشكه ده‌كرێت، بلیته‌كه ته‌نیا به 13 دۆلاره، به‌ڵام نرخى راسته‌قینه‌ى كۆشكه‌كه یه‌ك ملیۆن و 98 هه‌زار دۆلاره.
ئه‌و كۆشكه ناوى
كۆشكى كۆتینه له فڕه‌نسایه، خاوه‌نه‌كه‌ى ژنێكى به‌ریتانیه به‌ناوى رۆس فیلیپیس، ده‌یه‌وێ كۆشكه‌كه‌ى بفرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌كه له بوارى خێرخوازى و مرۆیى خه‌رج بكات.
ئه‌گه‌ر تۆ براوه بیت ته‌نیا كۆشكه‌كه‌ت پێناده‌ن، به‌ڵكوو كرێى مانگانه‌ى باخه‌وان و پاسه‌وانه‌كه‌ش له جیاتى تۆ ده‌درێت. له‌گه‌ڵ پاره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ى هه‌ر شتێك كه بۆ ماوه‌ى ساڵێك له كۆشكه‌كه تێك بچێت.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بیر له به‌شدار بوون بكاته‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت بۆ به‌شداربوون له پێشبركێیه‌كه دوو مه‌رج هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سه ده‌بێت، هاووڵاتییه‌ك بێت دانیشتووى ئینگلترا، سكوتله‌ندا، یان ویلز بێت، دووه‌م مه‌رج ده‌بێت دوو گوزارشتى فڕه‌نسى وه‌ربگڕێته سه‌ر زمانى ئینگلیزى، كه هێشتا نه‌گوتراوه چین، مێژووى دروستبوونى كۆشه‌كه بۆ سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.