له نوێترین دیمانه‌دا ژنه‌كه‌ی ویل سمث ئاشكرای كرد، كه له‌به‌ر هۆكارێك له‌چك ده‌كات و بڕیاری نه‌داوه جارێ وازی لێ بهێنێت، چه‌ند وێنه‌یه‌كیشی پێوه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
جادا سمث ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی و خێزانی یه‌كێك له باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی دنیا، پێشتر خاوه‌نی قژێكی پڕ، درێژ، نه‌رم و جوان بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له هیچ شوێنێكدا به بێ له‌چك ده‌رناكه‌وێت و به‌رده‌وام ئه‌و قژه جوانه‌ی شاردووه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه له به‌رنامه‌ی Red Table Talk بۆ یه‌كه‌م جار هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه بۆچی ماوه‌یه‌كه به سه‌ری ڕووت نابینرێت، گوتی كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نییه‌وه و هه‌روه‌ها شێوازی تایبه‌تی قژی و تووشبوونی به نه‌خۆشی ده‌رده ڕێوی، قژی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵده‌وه‌رێت، ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه به ده‌ست لێدانێكیش قژی به تۆپه‌ڵ بوه‌رێت، له‌به‌ر ئه‌وه حه‌ز ناكات كه‌س به‌و شێوه‌یه بیبینێت و له‌چك ده‌كات.
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه به‌رگه‌گرتنی ئه‌و قژه‌ی شتێكی هێنده ئاسان نییه، به‌ڵام تازه ڕاهاتووه و بڕیاری داوه به له‌چكه‌وه بڕواته ده‌ره‌وه، به‌ڵام نازانێت تا كه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، له‌وانه‌یه بۆ هه‌میشه بێت.