یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كۆمپانیای مۆتۆرۆلایه، ئه‌م كۆمپانیایه ساڵانه مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، بۆ مانگی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵیش نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
gadgets" باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی مۆتۆرۆلا ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه، كۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Moto 1S" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله داوه به یه‌كێك له مۆبایله خێراكان و به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، مۆتۆ وه‌ن ئێس پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 435، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.70 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پێكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 235 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.