سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەشت بەربەرستی گەورەی لەبەردەم دەبێت

:: PM:03:52:24/05/2018 ‌


عادل عەبدولمەهدی كەسایەتی سیاسی دیاری عێراقی، ئاماژە بە بەربەستەكانی بەردەم سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراقی دەكات، باس لەوە دەكات بەشی زۆری هێزەكان بەرەنگاری بە دامەزراوەكردنی پایە و پێگەكانی دەوڵەت دەبنەوە و نایانەوێت ئەو پرسانە لە دەستوەردانی حزبی بەدوور بێت.

عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی ئێستا و جێگری پێشتری سەرۆك كۆمار، ئاشكرای دەكات كە ناوی لەنێو ئەو لیستە دایە بكرێت بە سەرۆك وەزیران، لەمبارەیەوە دەڵێ دیسان ناوی ئێمە لە میدیا و كۆبوونەوەكان باس دەكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، من دەیان جاری تر دووبارەم كردووەتەوە نامەوێت كاندید بكرێم بۆ ئەو پۆستە ئەمەش هیچ لەبەر دوو دڵی یان شكست نییە، بەڵكوو بۆ رێزگرتنە لە بۆچوونەكانی خۆم، بۆیە دووبارە داوای لێبوردن دەكەم نامەوێت بچمە ناو بازنەی ململانێ.

عەبدولمەهدی لەو گوتارەیدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەری ئەوە دەكاتەوە ئەگەر قبوڵی كرد و بووە سەرۆك وەزیران چی ڕوودەدات؟ ناوبراو لەو گۆشەیەوە لە هەشت خاڵدا باسی بەربەستەكانی بەردەم سەرۆك وەزیرانی داهاتوو دەكات و پێی وایە ئەگەر خۆی ئەو پۆستە وەربگرێت بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بەربەستانە ئەوا هەرزوو لە دەستی دەدات، یان رووبەرووی زۆرینە دەبێتەوە و كەس نییە پشتگیری پێویستم لێ بكات.

عەبدولمەهدی وەك كەسایەتییەكی سیاسی كەماوەی چەندان ساڵە دەیان پۆستی جیاوازی هەبووە و ئاگاداری روودەكانیش هەیە، لە هەشت خاڵدا بۆچوونی خۆی لەبارەی دیارترین بەربەستەكانی بەردەم سەرۆك وەزیرانی داهاتوو دەخاتەڕوو، بەڵام بەزمانێك نووسیویەتی كە ئەو بەربەستانە دێنە بەردەم خۆی!
یەكەم/ ئەو هێزەی هێشتا عەقڵیەتی دەوڵەتی قازانخوازی هەیە بۆیە لەكاتی جێبەجێكردنی رێوشوێنی راستەقینە بۆ دەرچوون لە ئابووری قازانخواز بۆ ئابووری راستەقینە بەتایبەت لە كشتوكاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزاری ئەوا توێژێك هەیە زیان دەكەن یانیش هەر قازانج ناكەن كەچی بەرژەوەندی گەل و وڵات لەوەدایە چاكسازیی بكرێت بو رووبەڕووی بەتاڵە و گەندەڵی و كەمكردنەوەی پشت بەستن بە نەوت.
هەروەها رووبەڕووی هێزی دەوڵەتی ناوەندی تاكڕەو دەبمەوە، لەو كاتەی بمەوێت كار بە سیستەمێكی پەرلەمانی لامەركەزی فیدڕاڵی بكەم، جگە لەمە رووبەڕووی ئەو هێزەش دەبمەوە كە گەندەڵی مانای چەند كەسانێك و بەس، نەك كۆی سیستەم و پڕۆسەكە كەبووەتە هۆی بەرهەدەردانی موڵكی گشتی و كۆسپ لەبەردەم پێشخستنی وڵات.

دووەم/ رووبەڕووی هێزگەلێكی زۆر دەبمەوە ئەو كاتەی هەستیان كرد دەمەوێت دەوڵەت دامەزراوەی بێت و یاسا و وەزارەتەكان و پێڕەوی ناوخۆ و یاسای خزمەتی گشتی و چوارچێوەی كاری سەركردایەتی باڵای هێزی چەكداری دەسەڵاتدار، هەموو ئەوانە دووربن لە دەستوەردانی حزبی و كەسایەتیەكان.
كاتێك رێگری لە دەستوەردان دەكەیت و پێی دەڵێی دەمانەوێت دەوڵەت و دامەزراوە بنیاد بنێنین نەك دەوڵەتۆكە بۆ دەستوەردان، ئەمەش پێویست بەوە دەكات بەرێزەوە لە رێگەی وەزارەتەكان یان نوێنەرانتان لە پەرلەمان یان چالاكی سیاسی و مەدەنی بەگوێرەی یاسای حزبەكان، قبوڵی نییە.
ئەگەر بتەوێت سیستەمی دابەشكردنی پۆستەكان بە وەكالەت كۆتایی پێ بهێنیت كە جێگەی یاسای گرتووەتەوە و خۆی لە پابەندییەكان دەدزێتەوە.. قسە كردن لەسەر دادگا و دەستەكان قسە زۆر هەڵدەگرێت و ئاسان نییە لێرە بەچەند وشەیەك باسی لێوە بكەم.

سێیەم/ لیستەكانی پەرلەمانی یان ئەندامان بەرەنگارت دەبنەوە ئەگەر بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان وەك خۆی جێبەجێی بكەیت. هەندێكیان رووبەڕووت دەبێتەوە ئەگەر رێگری لێ بكەیت دەستوەردان نەكات لە كاروباری دەسەڵاتی تەشریعی، یان رێگری بكەیت لە دەستوەردانی ئەو پەرلەمانتارانەی پێوەندار نین بە پرسێك و دەیانەوێت ناوەكانیان بقۆزنەوە بۆ كاری دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەری.. لێرەدا ژمارەیەكی زۆر شت هەن كە بەدەستوەردان دادەنرێت. زانیاری باوەڕپێكراوم هەیە كە یەكێك لە براوەكان دوو رۆژ پێش ئێستە پێوەندی كردووە بە یەكێك لە بەرپرسەكان لە یەكێكە لە وەزارەتەكان بۆ تێپەڕاندنی هەشت دۆسیەی تایبەت، تۆ ببینە هێشتا سوێندی نەخواردووە و نەبووە بە ئەندامی پەرلەمان!
هێز هەیە لەو كاتەی وەك سەرۆك وەزیران رووبەڕووی رێكاری هەڵەی لێپرسینەوە دەبیتەوە ئەوا ئەوان ناڕازین، پەرلەمانیان كردووە بە دادگا و خەڵكی لێوە دادگایی دەكەن ئەمەش وایكردووە دەرئەنجامی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاشكرابوونی حەقیقەتی گەندەڵییەكە بزر ببێت، لە كاتێكدا لێپرسینەوە یەكێكە لە پرەنسیپەكانی چاودێری و گەیشتن بە شەفافیەت لە ڕێی ئاراستەكردنی پرسیارەوە.

چوارەم/ هەندێك ناڕازین ئەگەر حكوومەت پاڵپشتی لە حەشد و پێشمەرگە و هێزی دەوڵەت بكەیت، هەندێكی تر ناڕازین ئەگەر رێگری لە پێشمەرگە و حەشد بكەیت ئەوەی ئێستە دەیكەن كە لەدەرەوەی یاسا و دەسەڵاتەكان دایە.
هەروەها هەر كاتێك رێگریت لێیان كرد كە مافەكانی مەدەنی بۆ سوودی خۆیان بەكار نەهێنن لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی و تایبەت و رەوشی تەناهیش دەگەیەنیت، ئەو هێزە رووبەڕووت دەبێتەوە كاتێك دەتەوێت دەسەڵاتی دەوڵەت كۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەكان و دەروازەكان بكات، چونكە ئەو دەروازە سنوورییەكانی وەك ئیمارەتێك بۆ خۆی داناوە.
 
پێنجەم: هەندێك گروپ هەن رووبەڕووت دەوەستنەوە كە دەتەوێت بەرگری لە دەستوور بكەیت، وای دەبینێت عەیبی كەسێكت داپۆشیوە، یان لەو كاتەی بەگوێرەی دەستوور رێگری لێدەكەیت كە هەڵیكوتاوەتە سەرر دەستوور و پەكی خستووە و كاری پێ ناكات.
هەندێكی تر هەن رووبەڕووت دەوەستنەوە كاتێك رێگریان لێدەكەی دەست لە بنەما جێگریەكانی ئیسلام بدات یان مافەمانی هەموو هاوڵاتیان بە هەموو دیانەت و مەزهەب و باوەڕەكانیان، یان ژیانی دیموكراسی و ئازادییە سیاسییەكان و ئازادی فكر.

شەشەم: ئەو گرووپانەی هێشتا عەشایەریانە لێ دەخوڕن كاتێك رێگریان لێدەكەی بە چەك بەرانبەرت دەوەستێتەوە و شەڕت لەگەڵ دەكات و رێگە نادات ئەو كارە بكەیت كە لەگەڵ قانون و مافەكانی مرۆڤ و عورفە خوازراوەكان دێتەوە، ئەو گروپانە خۆیان بەسەر پزیشكان و مامۆستایان و هەموو كەسێك دەسەپێنن.

حەوتەم: بانگهێشت بۆ شەفافیەت زۆر بەرزترە لەو رێككەوتنە تەناهییەنەی دەكرێت بۆ بەستنی پەیوەندی دۆستایەتی و هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و توركیا و قەتەڕ و سووریا و لبنان و فەڵەستین و ئەوانی تریش.. یان پشتگیری لە بەرنامەی ناوەكی ئێران كە رەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەندێك لایەنی تر و لێكەوتی خراپیشی لەسەر ئاستی ناوخۆ دەبێت.

هەشتەم: بانگێشتانامە بۆ بەستنی پەیوەندی دۆستایەتی و هەماهەنگی بەرانبەر لەگەڵ ئەمەریكا و رۆژئاوا و سعوودیە و وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی عەرەبی، هەروەها رەتكردنەوەی هەموو دەستوەردانێك لە كاروباری ناوخۆی عێراق، هەروەها چاودێریكردنی دۆسیەی ئاو لەگەڵ ئێران و توركیا، بونی سەربازیان و قەبارەیان بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ  حكوومەتی عێراقی، ئەمانە رەنگدانەوەی نەرێنیان دەبێت بەسەر پەیوەندییەكانمان بەوانی تر.
لە روانگەی هەڵەسەنگاندنم بۆ هێزە كاریگەرەكان, پێم وایە ئاستەمە لیستی زۆرینەی پەرلەمانی، بتوانێت پێداویستییەكانی حكوومەتێكی سەركەوتووی بەهێزی یەكگرتووی بە توانا و كردار دامەرزێنێت و بەرەنگاری بەربەستەكانی خاڵەكانی لە سەرەوە باسم كردن ببێتەوە.
لەبەر ئەو هۆكارانەی سەرەوە كە باسمكردن بە داوای لێبووردنەوەی لە كێبڕكێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی دەكشێمەوە.





وشە - فه‌رمان سادق