نهێنییەکی ئەمەریکا بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئه‌تۆمی ئاشکرا بوو

:: PM:04:05:24/05/2018 ‌

 

وڵاتە ئەوروپییەکان گومانیان لە ئەمەریکا هەیە  و وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، ئەمەریکا بۆ ئامانجێکی ستراتیجیی، لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران کشاوەتەوە.

 

مەبەستەکەی ئەمەریکا ئەوە بووە رێگری لە هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ بازاڕەکانی دنیا بکرێت و لە داهاتوودا لە جیاتی ئەوەی ئێران گاز بە ئەوروپا بفرۆشێت، ئەمەریکا ئەم وزەیە بۆ ئەوروپییەکان دابین بکات.

 

بەرپرسێکی ئەوروپی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی، ئەمەریکا لە هەناردەکردنی گازی جۆری LNG، ئێران بە ڕکابەری سەرسەختی خۆی دەزانێت و بۆیەش لە رێککەوتنەکە کشاوەتەوە تا بیکات بە بیانوویەک بۆ رێگریکردن لە هەناردەی گازی ئێران بۆ بازاڕەکان و لەو کاتەشدا ئەوروپییەکان ناچارن هەر لە ئەمەریکا گاز بکڕن.

 

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بە سەرچاوەی گازی سروشتی دەوڵەمەندە و دوای رێککەوتنی ناوکیش بەشێکی بەرچاو لە کۆمپانیاکانی ئەوروپا و رووسیا بۆ مەبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی گاز روویان لە ئێران کردبوو.

 

مارک ئانتوان بەڕێوەبەری ناوەندی وزەی ئەنستیتیوتی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فڕەنسا رەتی دەکاتەوە گاز ئامانجی سەرەکی ئەمەریکا بێت، بەڵام لەو سزایانەی دەخرێنە سەر ئێران ئەو کەرتەش زیانی پێ دەگات.

سەرچاوە/ rfi


 



وشە - سلێمان تاشان