گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "لۆكه زاهیر" وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه ته‌واو جیاوازه له وێنه‌كانی تری.
لۆكه له وێنه‌كه‌دا خه‌ریكی كاری ڕێكلام كردنه له ئارایشتگایه‌كی كوردستان له شارى سلێمانی ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م كاری لۆكه‌یه به‌شداری تێدا بكات كه تایبه‌ت بێت به ڕیكلام.
لۆكه زاهیر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و ئارایشتگایه‌ی كه لۆكه جوانكاری بۆ قژ و شێوازی ماكیاژی كردووه، نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی چاككردنی قژی لۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت لۆكه چه‌ند ڕۆژێكه له سویسڕاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی.
لۆكه له‌سه‌ر وێنه نوێیه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "ئێواره‌تان باش ئازیزانم، به‌هیوام هه‌مولایه‌كتان ته‌ندروستییه‌كی باشتان هه‌بێت". هه‌وادارانی پرسیارى ئه‌وه‌یان لێ كردووه كه بۆ لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ت كه ده‌روونه گه‌ڕایته‌وه یان كاری هونه‌ری نوێت هه‌یه؟.
لۆكه زاهیر ئێسته له وڵاتی سویسڕا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له پڕ و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان پێوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.