زۆربه‌ی جار بیستوومانه كه‌سانێك هه‌ن له نه‌خۆشخانه‌كان كاری "توێكاری" ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و هه‌ندێك جاریش له سه‌ر ڕووه‌كه‌كان، به‌شێكى زۆر له‌كاره‌كانى توێكارى پێوه‌ندى به پزیشكى دادوه‌رى هه‌یه.
مێژووی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری كۆنترینییان له هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانییه، سه‌ره‌تا به‌شێك بوو پێی ده‌وترا (به‌شی پزیشكی دادوه‌ری)، به‌ڵام دواتر و به‌هۆی بوونی سه‌رجه‌م مه‌رجه یاسایی و ته‌ندروستییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ساڵى 2006 بڕیادرا ئه‌و به‌شه فره‌وانتر بكرێت و بكرێت به په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری.
مه‌رجه یاساییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای دادوه‌ری زۆرن، به‌ڵام گرنگترینیان یاسایه‌ك هه‌یه تایبه‌ت به په‌یمانگای داوه‌ری كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و پارێزگایه‌ی یا ئه‌و شاره‌ی كه زانكۆی تێدایه له‌ناو زانكۆیش پێویسته كۆلیژی پزیشكی تێدابێت و له‌هه‌مان كاتدا پێویسته پزیشكی پسپۆڕی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ بواره‌كه.
تائێسته په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری لهه هه‌رێمی كوردستان به شوێنی مردووه‌كان ناسراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه زۆربه‌ی زۆری كاره‌كان ته‌رخانن بۆ زیندووه‌كان، په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری 99%ی كاره‌كانیشی پێوه‌سته به دادگاكانه‌وه.
د. گه‌شه محه‌مه‌د گرنگى و به‌شه‌كانى په‌یمانگاى پزیشكى بۆ "وشه" ده‌خاته‌ڕوو كه داد پزیشكی یان پزیشكیی دادوه‌ری (forensic pathology) لقێكه له پاتۆلۆژی (ئاسیبناسی) كه پێوه‌سته به ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری مه‌رگ له ڕێی پشكنینی ته‌رم autopsy، پزیشكی دادوه‌ری یان داد پزیشك لایه‌نێكی شیاوه بۆ ڕاده‌ربڕینی پزیشكی له دادگاكان دا.
پشكنینی ته‌رم له‌لایه‌ن داد پزیشكه‌وه و له‌سه‌ر داوای پشكێنه‌ری پزیشكی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م جۆره پشكنینه ئاساییانه له كاتی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ندێك له داواكانی یاسای تاوان یان داواكانی یاسای مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها زۆرجار له پزیشكی دادوه‌ری داوا ده‌كرێت كه ناسینی ته‌رمه‌كه ڕوون بكاته‌وه.
به‌شه گرنگه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری چیین؟
له‌پێنج به‌شی سه‌ره‌كی گرنگ ده‌بێت پێك بێت كه به‌شی زیندووه‌كان: لێره‌دا هه‌ر ڕوداوێك پێویستی به‌شیكاری پزیشكی و لێكدانه‌وه‌ی پزیشكی هه‌بێت له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌نێردرێت بۆ ئه‌م به‌شه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری پێویست ئه‌و حاڵه‌تانه‌یش وه‌ك (تاوانه سێكسیه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌مه‌ن، ڕێژه‌ی كه‌م ئه‌ندامی، دیاری كردنی وه‌چه، توانای جه‌سته‌یی، ڕێژه‌ی مه‌ست بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان).
به‌شی مردووه‌كان: لێره‌دا به‌پێی یاسا هه‌ر جۆره مردنێك كه گومانی تێدا بێت ڕه‌وانه ده‌كرێت و توێكاری بۆ ده‌كرێت، بۆیه هه‌موو مردنێكیش ناگه‌ڕێنرێته‌وه بۆلای پزیشكی دادی، به‌ڵام هه‌موو جۆره‌كانی مردنی پێكراو و ڕووداوی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها سووتانه‌كان ده‌بێت بێته ئه‌م به‌شه.
شیكاری تاقیگه‌یی: هه‌ر پشكنینێك پێوه‌ست بێت به‌جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شیكاری بۆ بكرێت یان هه‌ر ده‌رمانێك و ماده‌یه‌كی گوماناوی یا ژه‌هراوی بوونه‌كان له ڕێگای دادگاكانه‌وه ده‌نێردرێن و لێره‌دا پشكنینی پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دادوه‌روه‌كان ده‌درێته‌وه.
پشكنینی شوێنی ڕِووداو و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ: ئه‌و حاڵه‌تانه‌یش كه‌وتووه‌ته سه‌ر داواكاری دادوه‌ره‌كان له‌ناو دادگادا به‌پێی جۆری ڕووداوه‌كان ئاستی پێویستییان سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌كرێت و پشكنین ده‌كرێت بۆ خستنه‌ڕووی ڕاستی ڕووداوه‌كه.
ڕاپۆرته پزیشكیی و دادوه‌ریه‌كان: لێره‌دا هه‌موو كاره‌كان به بڕیاره و هه‌موو بڕیاره‌كانیش به ڕاپۆرت و نووسراوی فه‌رمی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و هه‌موو ڕاپۆرته پزیشكییه‌كانیش ده‌پارێزرێن.
به‌شی زانست: زیاتر پێوه‌سته به به‌شی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه.
پزیشكی دادوه‌ری له‌سه‌ر بابه‌تی توێكاری كاتێك لێكۆڵینه‌وه له جه‌سته ده‌كات كاره‌كه‌ی پۆلێن ده‌كرێت، توێكاری له ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه پۆلێن ده‌كرێ له ڕوانگه‌ی ڕوانین و به‌كارهێنانی ئامێری یاریده‌ره‌وه به دوو به‌شی توێكاری ماكرۆسكۆپی و توێكاری میكرۆسكۆپی دابه‌ش ده‌بێت. توێكاری میكرۆسكۆپی خۆی به دوو لقی شانه‌ناسی و تۆلناسی دابه‌ش ده‌بێت.