ڕه‌شكه هه‌ر له كۆنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی سوودی لێ وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه نوێیه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ڕه‌شكه زۆر به‌سووده، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی ڤیتامین و دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كان تێیدا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی ڕه‌شكه ده‌كات و ده‌ڵێت، له توێژینه‌وه نوێكاندا هاتووه كه خواردنی ڕه‌شكه چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌شكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌كانی وه‌ك "ئاسن، ڕیشاڵ و پرۆتین" له‌گه‌ڵ ڤیتامینه‌كانی "K، A،C " كه ئه‌م ماده و ڤیتامینانه كار ده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی باری ته‌ندروستی جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكیتری ئه‌م خۆراكه به‌سووده ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – ڕه‌شكه كێش كه‌م ده‌كاته‌وه: به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه تێیاندا سه‌لمێندراوه كه‌وا ڕه‌شكه ڕێژه‌ی ئۆكسجین له خانه‌كانی خوێندا زیاد ده‌كات و ماده‌ی ڕیشاڵی بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، ئه‌وه‌ش كار ده‌كات له سوتاندنی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوو له جه‌سته‌دا و رزگاركردنتان له گرفتی قه‌ڵه‌وی.
دووه‌م – ڕه‌شكه كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: ڕه‌شكه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی هه‌یه كه كاریگه‌ری ده‌كه‌ن له جه‌سته و ده‌بنه هۆی تووشكردنی كه‌سه‌كه به نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها خانه‌كانی جه‌سته چالاك ده‌كاته‌وه و كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین Eله ڕه‌شكه‌دا.
سێیه‌م – خواردنی ره‌شكه ڕێگری ده‌كات له نه‌خۆشی شه‌كره: له توێژینه‌وه نوێكاندا ئاماژه به گرنگی ڕه‌شكه كراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌وه‌ش گوتراوه كه ڕه‌شكه هۆرمۆنه‌كانی ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆن رێك ده‌خات له جه‌سته‌دا، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگبوونی شه‌كر له‌ناو خوێندا و دووربوونی كه‌سه‌كه له نه‌خۆشی شه‌كره.