ئەمەریكا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

:: PM:11:14:24/05/2018 ‌

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت لە رێگەی قەوارەكانی پێوەندیان بە ئابووری و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئەو وڵاتەوە هەیە، وەك لە بەیاننامەی فەرمیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكادا هاتووە.

بەپێی بەیاننامەكە كە ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كراوەتەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزاكان چەند كۆمپانیایەكیان لە توركیا و ئێران گرتووەتەوە كە پێوەندیدارن بە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی "ماهان ئایەر" و "میعراج ئایەر" و "كاسبیان ئایەر" و "بۆیا ئایەر"، هەروەها چەند كەسایەتییەك لە ئێران و توركیا سزاكان دەیانگرێتەوە. 

ئەو هەنگاوەیش دوای دوو رۆژ لە سەپاندنی سزا بەسەر پێنج كەسایەتی ئێرانی دێت بەهۆی پێوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە كە یارمەتی حوسییەكانیان داوە لە یەمەن بۆ هاوێشتنی مووشەك بۆ سەر چەند ئامانجێك لە سعوودیە.

دووشەمی رابردوو مایك پۆمپیۆ ستراتیژیەتی وڵاتەكەی لە بەرانبەر ئێران راگەیاند لە دوای پاشەكشەی ئەمەریكا لە رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و رای گەیاند كە ئێران چیتر دەستی درێژ نابێت بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

سەرچاوە/ سكای نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل