وردەكاری شەڕە تەقەكەی شەوی رابردووی هەولێر
شەوی ڕابردوو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بەهۆی كەمی ئاوی خواردنەوە شەڕە تەقە لەنێوان چەند كەسێك ڕوویدا كە هەندێكیان هاووڵاتییانی گەڕەكەكە بوون و ئەوانەی تریش ئەو كەسانە بوون كە ئەركی بەكارخستنی بیرەكانی ئاویان لە ئەستۆدایە.
كاروان یونس هاووڵاتییەكی گەڕەكی "قەرەبووی" شاری هەولێرە و بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردووی بەهۆی نەهاتنەوەی ئاوی گەڕەكەكە لەنێوان هاووڵاتییان و بەكارخەری بیرەكانی ئاو بووەتە شەڕە تەقە.
زیاتر گوتی، هەر زوو هەوڵدراوە كە شەڕەكە كۆتای پێبهێنرێت و لەئەنجامدا سەری مامۆستایەك شكاوە.
دووپاتیشی كردەوە كە شەڕەكە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكە داوایانكردووە بیرەكان كاری پێبكرێت بۆ ئەوەی ئاو بدرێتەوە بە ماڵان.
گەڕەكی قەرەبووی هەولێر یەكێكە لەو گەڕەكانەی كە بەردەوام بەهۆی كەمی ئاوی خواردنەوە كێشەیان هەیە. گەڕەكەكە نوێیە و تا ئێستە بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ دابین نەكراوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم