ماریا وێنەیەكی نوێی بڵاو كردەوە

:: AM:11:42:25/05/2018 ‌
ماریا هەورامی، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاو كردووەتەوە.

ماریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام و لە بەشی ستۆری وێنەیەكی خۆی بە جلی كوردییەوە بڵاو كردووەتەوە.

بڵاو كردنەوەی وێنەكەی ماریا هەورامی دوابەدوای ئەوە دێت كە پێشتر هەوادارانی هونەرمەند ماریا هەورامی ڕای خۆیان لەسەر وێنەكانی دەربڕی بوو، بۆیان نووسیوە، پێ دەچێت كەسێك دڵتی شكاندبێت، هەندێكیشان بۆیان نووسیبوو، ئێستە زۆر جوان بووی‌ و كێشێكی زۆری‌ لەشت كەم كردووە، بە جلی كوردییەوە جوانتری و بەردەوام بە لەم ستایلەت.

ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ڕیعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە، ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بە دواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە، بەتایبەتیش گوتنەوەی گۆرانییە هەورامییە فۆلكلۆرییەكان.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم