سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو چه‌كدارانی ریكخراوی تیرۆریستی داعش له دوو لاوه دوو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق و تا ئێسته‌یش زیان و ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا به "غه‌دپرێس"ی ڕاگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی چه‌كداریان له گوندی ئه‌لبوسه‌لینی باشووری مووسڵ كرده سه‌ر هێزه‌كانی عێراق، هاوكات له سه‌ر ڕێی به‌غدا- مووسڵ ده‌ستیان به هێرشێكی تر كرد، هه‌ردوو هێرشه‌كه‌یش له باشووری مووسڵه‌وه ئه‌نجام درا.
زیاتر گوتی، هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق به توندی وه‌ڵامی تیرۆریستانی داعشیان داوه‌ته‌وه و توانیویانه هێرشه‌كانیان تێك بشكێنن، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتر تا ئێسته به ده‌ست فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا نه‌گه‌یشتووه، نازانرێ چه‌ند بریندار و كوژراو له ڕیزه‌كانی هه‌ردوولا كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، تا ئێسته‌یش له بیابانه‌كان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جموجۆڵ و چالاكی هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله و بیابانه‌كانی ڕۆژئاوا و باشووری مووسڵ و پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له ناوه‌ڕاستی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی داعشی له عێراق ڕاگه‌یاند.