باخه‌وانێكى ئه‌مه‌ریكا ئاژه‌ڵێك ده‌كوژێت له شێوه‌ى گورگ ده‌چێت، زانایان نازانن ره‌چه‌ڵه‌كى ئاژه‌ڵه‌كه چییه، بۆیه پشكنینى DNAى بۆ ده‌كه‌ن.
له نزیك شارۆكه‌ى دانتۆنى سه‌ر به ویلایه‌تى مۆنتانیاى ئه‌مه‌ریكى، باخه‌وانێك له نزیك باخه‌كه‌ى ئاژه‌ڵێك ده‌كوژێت، سه‌ره‌تا به گورگى ده‌زانێت و دواتر ده‌رده‌كه‌وێت گورگ نییه.
به پێى هه‌واڵێك كه سایتى
سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه و وێنه‌ى ئاژه‌ڵه‌كه‌شى داناوه، به هۆى سه‌یریى ئاژه‌ڵه‌كه، هه‌ر زوو له‌لایه‌ن راگه‌یاندن بایه‌خى پێ ده‌درێت و زانایانیش لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
شاره‌زایان له بوارى ئاژه‌ڵان و جه‌نگه‌ڵ نه‌یانتوانیوه ره‌چه‌ڵه‌كى ئاژه‌ڵه‌كه دیار بكه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌چێته‌وه سه‌ر گرووپى سه‌گه‌كان، كه ناوه زانستییه‌كه‌ى له پۆلینكردن وشه‌ى " Canida "كه سه‌گ و رێوى و وگورگ و چه‌قه‌ڵ سه‌ر به‌م گرووپه‌ن.
هه‌رچه‌نده شێوه‌ى زۆر له گورگ ده‌چێت، به‌ڵام چه‌ند شتێك وا ده‌كات گومان له‌وه بكرێت گورگى ئاسایى بێت، له‌وانه ددانه‌كانى زۆر كورتن، په‌له‌كانى پێشه‌وى زۆر بچووكن، چڕنووكه‌كانیشى زۆر درێژه.
داوجار ئاژانسى مۆنتانا بۆ ئاژه‌ڵان، ناچار بوو بڕیار بدات پشكیننىDNA بۆ ئه‌م ئاژه‌ڵه بكات. به‌مه‌ش خه‌ڵكه‌كه سه‌رسام ده‌بن، دوو هه‌فته‌ى تر چاوه‌ڕوان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئاژه‌ڵه سه‌یره‌كه چییه.