بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا تاقى كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حزبه‌ى تووشى شۆك كرد، ئه‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى ساڵێكى نه‌مانى نه‌وشیروان مسته‌فا له ناویان و ئه‌و سیاسه‌ت و به‌رنامانه‌ى جێبه‌جێیان كردووه له غیابى ئه‌ودا.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ساڵى 2009 بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى دروست كرد و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ساڵه‌دا توانى 25 كورسیى په‌رله‌مانى كوردستان بباته‌وه، هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2013ى په‌رله‌مانى كوردستان 24 كورسى و توانى ببێت به هێزى دووه‌م له هه‌رێم له دواى پارتییه‌وه.
به‌ڵام ساڵێكى ته‌واوه نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ماوه و له‌و نێوانه‌شدا بڕیار و هه‌نگاو و دووركه‌وتنه‌وه له پرسه نهتهوهیییهكان و زۆر هۆی تر، وایان كرد ئه‌و هێزه له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى ئه‌مساڵدا له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا پاشه‌كشه‌یه‌كى به‌رچاو بكات. چاودێران و به‌شێك له به‌رپرسه‌كانیشیان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر نه‌توانن چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن، زیاتر پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
عومه‌ر عینایه‌ت په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، به بوونى نه‌وشیروان مسته‌فا شیرازه‌ى ناو گۆڕان په‌رته‌وازه نه‌بوو، جگه له‌وه‌ش بڕیار و چاره‌سه‌رى خێرا بۆ هه‌ر پرس و باسێك ده‌دۆزرایه‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌و، هه‌موو ئه‌و شتانه كه‌متر بینران و زیانیشیان له بزووتنه‌وه‌كه دا.
نه‌وشیروان مسته‌فا له 19ى ئایارى 2017دا دواى دوو ساڵ نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه، له گردى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد و هه‌ر له‌و گردهشدا به خاك سپێرا.
عینایه‌ت گوتى، "بۆ گۆڕان مردنى نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر قورس بوو، كاریگه‌ریشى هه‌بوو به‌تایبه‌ت ده‌بێت گۆڕان به جۆرێكى تر بیر له بره‌ودان به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا بكاته‌وه و گله‌یى و ناڕه‌زایه‌تیى خه‌ڵك له ساڵى ڕابردوودا به هه‌ند وه‌ربگرێت."
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ماوه‌ى ساڵێكى وه‌فاتى نه‌وشیروان مسته‌فادا، چه‌ند هه‌نگاوێكى نا كه به بڕواى پسپۆڕان و چاودێرانى سیاسى، هه‌نگاوى هه‌ڵه بوون و بوونه هۆى ئه‌وه‌ى گۆڕان به‌م ڕۆژه‌ى ئێسته بگه‌یه‌نن.
بڕیارى كشانه‌وه‌ى گۆڕان له حكوومه‌ت دواى ئه‌وه‌ى دوو ساڵ له كاتی پێویست بۆ به‌كارهێنانى وه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنى هه‌موو مووچه و ئیمتیازێك له‌لایه‌ن تیمى حكوومهتیانهوه له‌و چه‌ند ساڵه‌دا، مل نه‌دان بۆ گۆڕینى یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كه به‌هۆیه‌وه ژیانی خه‌ڵك له كوردستان په‌كی كه‌وت، هه‌ڵبژاردنى ڕێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن بێ بوونى هیچ ده‌موچاوێكى تازه و گه‌نج، هه‌روه‌ها تاپۆكردنى موڵكوماڵى نه‌وشیروان مسته‌فا و گرده 150 ملیۆن دۆلارییهكه و كۆمپانیاى وشه له‌سه‌ر كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا، خۆ یه‌كلانه‌كردنه‌وه بۆ پرسى ڕیفراندۆم و نه‌بوونى هیچ هه‌ڵوێستێكى كردارى له‌و ماوه‌یه‌دا و ده‌نگدان به یاساى مانه‌وه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران، دژایه‌تیی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌كانییه‌وه له تی ڤییه عه‌ره‌بییه‌كان، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى شكستى گۆڕان بوون له ماوه‌ى ساڵێكى بێ نه‌وشیروان مستهفاییدا.
حاكم شێخ له‌تیف په‌رله‌مانتارى پێشووى گۆڕان له عێراق، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند كه پێشتریش ئه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گۆڕان دواى نه‌وشیروان مسته‌فا، زۆر هه‌نگاوى هه‌ڵه‌ى نا كه بوونه هۆى ئه‌و شكسته‌ى ئێسته تووشى بووه.
حاكم زیاتر گوتى، "پرسى تاپۆكردنى گرده‌كه، ئه‌داى لاوازى ئه‌و كه‌سانه‌ى له حكوومه‌تدا دانران، خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن له خه‌ڵكى كۆن و ده‌نگدان به یاساى خانه‌نشینى و خۆكاندیدكردنهوهى چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، ئه‌و بڕیارانه بوون بێ نه‌وشیروان مسته‌فا دران و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه خراپه‌ى لێ كه‌وته‌وه".
"ده‌بێت گۆڕان ددان به هه‌ڵه‌ى خۆیدا بنێ، ئه‌گه‌ر نا له‌و قهبارهیهى ئێسته‌یش زیاتر بچووك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ددان به هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و هه‌نگاوى چاره‌سه‌رییان بۆ بنێت، هێشتا ده‌توانێت ببێته‌وه نوێنه‌ره ڕاستهقینهكهى خه‌ڵك."
گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى عێراق پێنج كورسیى به ده‌ست هێنا، له كاتێكدا پێشتر خاوه‌نى نۆ كورسى بوو، ئه‌گه‌رچى ئاشكراى ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ساخته‌كارى كراوه و ده‌نگه‌كانیان دزراوه، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕاى ساخته‌كاری، هه‌ڵه‌كانى گۆڕان دواى نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌ی به‌دواى خۆیدا هێناوه.
پهیكار عوسمان نووسه‌ر و چاودێرى سیاسى، ئه‌وه‌ى ڕوون كرده‌وه كه دواى نه‌وشیروان مسته‌فا سێ گرووپ له‌ناو گۆڕان زیانی گه‌وره‌یان له‌و هێزه دا، به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌وانیش، حه‌ره‌سی قه‌دیم كه ده‌ستیان به‌سه‌ر حزبدا گرتووه، كوڕه‌كانی نه‌وشیروان كه ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌دا گرتووه، له‌شكرێك گه‌نجی مشه‌خۆر كه له پشتی ئه‌م دوو گرووپه‌وه كه‌مینیان بۆ پۆست و ئیمتیازات داناوه، ئه‌مانه دواجار به هه‌موویانه‌وه هێز و تاقه‌تیان له‌به‌ر بزووتنه‌وه‌كه بڕیوه".
پهیكار بۆ "وشه" ئه‌وه‌یشی گوت كه نه‌وشیروان شتێكى گه‌وره‌ى جێ هێشت، ده‌بوو میراتگر و هاوڕێكانى ئه‌و كه‌لێنانه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌بوون، نه‌ك كه‌لێنه‌كان بكه‌ن به سه‌نگه‌ر و له‌وێوه له یه‌كتر بده‌ن. ئه‌و چاودێره پێی وایه "ئه‌وان له‌بری ئه‌وه‌ی سێ گرووپ بن و له ناوه‌وه شه‌ڕ له‌سه‌ر حزب بكه‌ن، ده‌بوو یه‌كده‌ست بن و له ده‌ره‌وه چاو‌دێر و پشتیوانى ده‌ستوور و ئاكاره به‌جێماوه‌كانی نه‌وشیروان بن".
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال