وه‌رزی پێگه‌یشتنی میوه و سه‌وزه و به‌روبوومی خۆماڵی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌ر چه‌ند رۆژ جارێك له‌سه‌ر جۆرێك به‌رهه‌می ده‌ره‌كی داده‌خرێن. ئاخر له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كان له سه‌رووی پێداویستییه‌كان ده‌خرێنه بازاڕه‌وه و هیچ میكانیزمێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ڵگیرێن و له‌و رێگه‌یه‌وه له هه‌موو مانگێكدا كوردستان سوود له به‌رهه‌می خۆماڵیی وه‌ربگرێت.
تا ئێسته سیاسه‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنان سیاسه‌تێكی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌یه و زیاتر پێداگری له‌وه كراوه له هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێك زۆرترین بڕ به‌رهه‌م بهێنرێت بێ ئه‌وه‌ی بیر له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م بكرێته‌وه.
جووتیاران ته‌نیا ماندووبوونیان پێ بڕاوه
نیگه‌رانیی جووتیارانی كوردستان ئه‌و كاته به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی كۆ ده‌كاته‌وه و ده‌یهێنێته عه‌لوه به‌و هیوایه‌ی به نرخێكی باش ساغی بكاته‌وه، به‌ڵام كه ده‌گاته عه‌لوه ده‌بینێت دۆخه‌كه زۆر له‌وه جیاوازتره بیری لێ ده‌كرده‌وه.
به ده‌یان بارهه‌ڵگر كه پشتیان پڕ كراوه له پیاز و په‌تاته و چه‌ندان جۆر به‌رهه‌می تر له عه‌لوه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌ستابوون و جووتیاره‌كانیش له كاتێكدا دڵه‌ڕاوكێی بێبازاڕی و به‌ڕۆژووبوون و گه‌رما هێزی لێ بڕیبوون، ته‌نیا به‌وه رازی بوون به‌رهه‌مه‌كه‌یان ساغ بكرێته‌وه و له‌ناو عه‌لاگه و پیكابه‌كاندا بۆگه‌ن نه‌بن.
ده‌ریا محه‌مه‌د ئه‌و جووتیاره‌یه كه پشتی پیكابی پڕ كردووه له به‌رهه‌می په‌تاته و وه‌ك خۆی بۆ "وشه" باسی كرد، له ده‌شتی هه‌ولێر به‌رهه‌می هێناون، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده نزمه خه‌ریكه كرێی رێیه‌كه‌ش ده‌رناهێنێته‌وه.
كیلۆی په‌تاته لای ئه‌و جووتیاره به 70 دیناره. به‌و پێیه تۆنێك په‌تاته لای ئه‌و ده‌كاته 70 هه‌زار دینار. ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بته‌وێت له گوندێكه‌وه تۆنێك په‌تاته بۆ شار بگوازیته‌وه، له‌وانه‌یه شوفێری بارهه‌ڵگر ته‌نیا له حه‌قی گواستنه‌وه داوای 70 هه‌زار دینار بكات.
جووتیاره‌كه ده‌ڵێت "به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك كیلۆ په‌تاته لای ئێمه سه‌رووی 200 دیناری تێچووه و ئه‌وه‌ی ده‌یفرۆشین له زیانه و ته‌نیا مه‌به‌ستمانه به‌رهه‌مه‌كه فڕێ نه‌درێت و به‌شێك له خه‌رجییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه".
له عه‌لوه‌ی هه‌ولێر به سه‌دان تۆن به‌رهه‌م و ته‌ڕه و سه‌وزه‌وات و میوه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر له هه‌ر كامێكیان بكۆڵیته‌وه، سه‌ر له ناوچه‌یه‌ك یان وڵاتێك ده‌رده‌هێنن.
ئه‌وه‌ی له‌و بازاڕه جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه، زۆر له به‌رهه‌مه‌كان بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی گۆڕاون، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ته‌نانه‌ت پیاز و په‌تاته و بیبه‌ر و كه‌له‌م و كوله‌كه و باینجانیش هاورده ده‌كران، به‌ڵام سه‌رووی دوو هه‌فته‌یه هیچ كام له‌م به‌رهه‌مانه هاورده ناكرێن و هه‌رچی له بازاڕه، هه‌یه هی ناوخۆیه.
سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی، نرخی خه‌یار گونجاوه
له بازاڕه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ناوخۆیییه‌كان بناسیته‌وه، ته‌نیا پێویستت به‌وه‌یه نرخی شته‌كه بپرسی ئه‌گه‌ر هه‌رزان بوو یه‌كسه‌ر بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه به‌رهه‌می خۆماڵییه.
له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می خۆماڵی، نرخه‌كه‌شی داده‌به‌زێت، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئێرانه‌وه خه‌یار هاورده ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته ئه‌و خه‌یاره‌ی له بازاڕه به‌رهه‌می ناوخۆیه و كیلۆی به 700 دینار له گومرگ ده‌فرۆشرێت. پێشتر كه له ده‌ره‌وه خه‌یار هاورده ده‌كرا له گومرك به هه‌زار و 100 دینار ده‌فرۆشرا.
جووتیاران تا ئاستێك له نرخی خه‌یار رازی بوون و گوتیان به پێچه‌وانه‌ی ساڵی رابردوو كه خه‌یار له كوردستان یه‌كجار زۆر بوو، ئه‌مساڵ كه‌متره و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مساڵی كوردستانه، ئاخر بارانه زۆره‌كه‌ی مانگی نیسان و ئایار رێگر بوو له‌وه‌ی خه‌یار پێ بگات و ئه‌وه‌یشیی پێ گه‌یشتووه زیاتر هی ناو خانووه پلاستیكییه‌كانه و بڕه‌كه‌ی له بازاڕدا كه‌مه .
له سه‌وزه‌كان هێشتا ته‌ماته هه‌ر له باشووری عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده ده‌كرێت، چونكه به‌رهه‌می خۆماڵی پێ نه‌گه‌یشتووه و جووتیاران ده‌ڵێن ته‌ماته‌ی ناوخۆش پێ بگات نرخی ئه‌مساڵه‌كه‌ی نزم نابێت، چونكه به‌شی زۆری به هۆی باران له‌ناو چووه.
گرانترین به‌رهه‌می خۆماڵی
له بازاڕه‌كه‌دا گرانترین به‌رهه‌می خۆماڵی بریتی بوو له بامیه كه له گومرك كیلۆی به سێ هه‌زار و 250 دینار ده‌فرۆشرا. بامیه كه له ناو سندووقی تایبه‌تیدا خرابوونه ڕوو و ناسكی و نوێیه‌تیان پێوه دیار بوو، له نرخدا پاشای هه‌موو ئه‌و میوه و سه‌وزانه بوو كه له بازاڕه‌كه‌دا خرابوونه روو. ئاخر كیلۆی مریشكیش ناگاته ئه‌و نرخه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی ماوه‌یه‌كه بۆ دوو هێنده‌ی جارانی به‌رز بووه‌ته‌وه. محێدین كه‌ریم یه‌كێك له فرۆشیارانی گومرك بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وه هێشتا نرخه‌كه دابه‌زییه‌وه سه‌ره‌تا كه پێگه‌یشتبوو به سه‌رووی پێنج هه‌زار دیناریان ده‌فرۆشت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بامیه‌یه‌ش كه له بازاڕدا به‌و نرخه به‌رزه ده‌فرۆشرێت، به‌شی زۆری هی پارێزگاكانی تری عێراقه نه‌ك هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك شوێن به‌رهه‌می ناوخۆش پێ گه‌یشتووه. فرۆشیارانی گومرگ گوتیان ئه‌مساڵ له بامیه به‌رهه‌می ناوخۆش پێ بگات نرخه‌كه‌ی زۆر دانابه‌زێت، چونكه كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی هه‌بووه.
جگه له خیار و بامیه، باینجانیش كه سه‌رجه‌می به‌رهه‌می خۆماڵییه له گومرگ كیلۆی به 750 دینار ده‌فرۆشرا كه بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی ساڵ نرخێكی گونجاوه و ساڵان به نرخێكی زۆر له‌وه كه‌متر ساغ ده‌كرایه‌وه.
پیاز و په‌تاته كه‌س لێیان ناپرسێت
كه‌مال ئیسفه‌ندی كه خۆی جووتیاره و به پیكابه‌كه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هێنابووه عه‌لوه‌ی هه‌ولێر، له ته‌نیشت پیكابه‌كه‌ی وه‌ستابوو و له‌گه‌ڵ ده‌ڵاڵێكی گومرك مشتومڕی ئه‌وه‌یان بوو به كه‌متر له 200 دینار پیازه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌ربهێنن. به‌ڵام كه‌مال ده‌گوت "به 200 دینار خۆم زیان ده‌كه‌م و ناكرێت ئه‌و پیازه جوانه به‌و نرخه بفرۆشێت".
پیازه‌كه‌ی ئه‌م جووتیاره یه‌كێك بوو له باشترین جۆره‌كانی پیاز كه له مه‌یدانه‌كه خرابوونه ڕوو و كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌م له جووتیاره‌كه كرد بۆچی بۆ كاتێكی جیاواز پاشه‌كه‌وتی ناكات؟ گوتی "ساڵان پیازه‌كه‌م ده‌خسته ژێر قه‌سه‌ڵ و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وه‌ك خۆی ده‌مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ چونكه باران گه‌نمی نه‌هێشت قه‌سه‌ڵیش نییه تا به هۆیه‌وه به‌رهه‌می پیاز بپارێزین و بۆ كاتێكی تر كۆگه‌ی بكه‌ن."
ئه‌و گوتی "هیچ چاره‌یه‌كمان له به‌رده‌ستدا نییه جگه له‌وه‌ی له بازاڕ ساغی بكه‌ینه‌وه، چونكه به‌رهه‌مه‌كه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت و به‌رهه‌می ناوچه شاخاوییه‌كانیش پێ ده‌گات."
له په‌تاته‌شدا نرخه‌كان له نێوان 70 تا 200 دینار ده‌فرۆشران و هه‌ر له بازاڕه‌كه باشترین جۆری په‌تاته‌ی خۆماڵیی به 200 دینار ده‌فرۆشرا كه وه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی باسی ده‌كرد، تێچووی خه‌رجییه‌كانیان ده‌رناهێنێته‌وه.
تا پێش ره‌مه‌زان به‌شێك له پێداویستییه‌كانی كوردستان به سه‌وزه و هه‌ندێك به‌رهه‌می كشتوكاڵی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دابین ده‌كرا، به‌ڵام دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی له‌و ناوچانه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیش به‌رهه‌مهێنانیان داده‌به‌زێت و له هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌مهێنان زیاد ده‌كات، پێداویستییه‌كانیان پڕ ده‌كاته‌وه. ده‌ڵاڵێكی بازاڕه‌كه گوتی له‌وه‌ته‌ی ره‌مه‌زان ده‌ستی پێ كردووه، هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌و ناوچانه خه‌ریكه په‌ره ده‌ستێنێت.
پلانی به‌رهه‌مهێنان
له كوردستان پلانێكی گونجاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه و میوه نییه، زۆرجار زۆربه‌ی جووتیاران روو له به‌رهه‌مێكی دیاریكراو ده‌كه‌ن و كاتێكیش به‌یه‌كه‌وه به‌رهه‌مه‌كه پێ ده‌گات، به یه‌كه‌وه ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه. له بازاڕیشدا نرخ پشت به ئاستی داخوازی و خستنه‌ڕوو ده‌به‌ستێت و كاتێك به‌رهه‌مێك ئاستی خستنه‌ڕووی به‌رز بێت، ئه‌وا له بازاڕ یه‌كسه‌ر نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.
له پلانی به‌رهه‌مهێناندا گرنگترین شت كه بیری لێ ده‌كرێته‌وه بریتییه له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م. ئه‌گه‌ر پلان هه‌بێت، ده‌زانرێت چه‌ند له ناوخۆ ساغ ده‌كرێته‌وه و پێویسته بۆ چ به‌رهه‌مێك كڕیاری ده‌ره‌كی بدۆزرێته‌وه یان به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ هه‌نارده بكرێت.
گرنگترین كێشه‌ی جووتیارانی كوردستان نه‌بوونی ساردكه‌ره‌وه‌یه و ئه‌و ژماره ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ش كه له پارێزگاكانی هه‌ریمی كوردستان هه‌ن، له لایه‌ك به‌شی پێداویستی ناوخۆ ناكه‌ن و له لایه‌كی تر كرێیان گرانه و جووتیار له توانایدا نییه چیتر تێچوو بۆ به‌رهه‌مه‌كانی زیاد بكات.
دكتۆر خاڵس ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، پرسی دابه‌زینی نرخی به‌رهه‌می جووتیاران به‌شێكی پێوه‌ندیی به ئاستی خستنه‌ڕوو و داخوازی هه‌یه و هه‌موو ساڵێك كاتێك به‌رهه‌مێكی زۆر له یه‌ك كاتدا پێ ده‌گات و ده‌خرێته بازاڕه‌وه له نرخه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی زیاتر ئومێدێك بووه بۆ جووتیارانی كوردستان تا رێگری له زیاتر دابه‌زینی به‌رهه‌مه‌كانیان بكات، كردنه‌وه‌ی رێی به‌غدایه، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌وێ كه‌من و چاویان له پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانی كوردستانه.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می كوردستان بۆ وڵاتانی تری وه‌ك توركیا و ئێران كاریكی ئاسان نییه. بۆ ئه‌مه‌ش دوو هۆكار ده‌خاته ڕوو، یه‌كه‌م ئه‌و وڵاتانه خۆیان به‌رهه‌مه‌كانیان له ده‌ستیاندا ماوه‌ته‌وه و نازانن چۆن ساغی بكه‌نه‌وه، دووه‌م تێچووی به‌رهه‌مهێنان له كوردستان به‌رزه و له‌و وڵاتانه به نرخی گونجاو ساغ ناكرێته‌وه.
گرنگترین خاڵ كه ئه‌و به‌رپرسه ده‌یخاته ڕوو بریتییه له "هۆشیاریی جووتیارانی كوردستان" و پێی وایه، جووتیار ده‌بێت خۆی بزانێ چ شتێك به چ رووبه‌رێك بچێنێت و دووه‌م جێیه‌ك بۆ كۆگه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی بدۆزێته‌وه، با له‌وه‌شدا هه‌ندێك خه‌رج بكات گرنگ ئه‌وه‌یه له كاتێكی گونجاوتر به‌رهه‌مه‌كه به نرخێكی به‌رزتر ساغ بكرێته‌وه.