به‌هۆى گێچه‌ڵى سێسكى كه له ناو دامه‌زراوه‌كه رووی داوه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى ئه‌م خه‌ڵاته، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتى نۆبڵ نابه‌خشرێت.
70 ساڵه خه‌ڵاتى نۆبڵ به شێوه‌یه‌كى ساڵه به رێكوپێكى بێ دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام خه‌ڵاتى ئه‌مساڵ 2018 نابه‌خشرێت و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتى 2019 رابگه‌یه‌نرێت.
لارس هایكنستاین به‌ڕێوه‌به‌رى دامه‌زراوه‌ى نۆبل كه به‌پێى رێنوێنییه‌كانى ئه‌لفرید نۆبل خه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كات، ده‌ڵێ " ئه‌و كاته ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌ده‌ب، كاتێك دامه‌زراوه‌كه‌مان ده‌توانێ به‌پێى پێویست متمانه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه".
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌یه‌كى سوێدى ددانپێنانى 18 ژنى بڵاو كرده‌وه، هه‌ر هه‌موویان باسیان له‌وه كردووه له‌لایه‌ن جان كلود ئورنۆ گێچه‌ڵى سێكسییان پێ كراوه، ئه‌م پیاوه كه‌سێكى فره‌نسییه، له گۆڕه‌پانى رۆشنبیریى سوید كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه.
ئه‌و پیاوه كاریگه‌رى به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كه هه‌یه و هاوسه‌ره‌كه‌شى له دامه‌زراوه‌ى نۆبڵ ئه‌ندامه.
ئه‌م ئابڕووچوونه كێشه‌ى له‌نێوان ئه‌ندامانى ئه‌كادیمیى سوید دروست كرد، شه‌ش كه‌سیان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه. دواتریش ئه‌كادیمیاى سویدى رای گه‌یاند پێوه‌ندى به‌و پیاوه پچڕاندووه، ئه‌مه‌ش بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه له ناوه‌ندى رۆشنبیری جیهانیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م رووداوانه بووه هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كه دوابخرێت.