پاراستنی ددانه‌كان و پاكڕاگرتنی ناوده‌م به گشتی، ئه‌ركێكی كه‌سییه و پێویسته هه‌موو تاكێك گرنگی پێ بدات، له‌باره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانیش ئه‌م ئه‌ركه ده‌بێته دوو هێنده، چونكه هیچ خۆراكێك ناخورێت و ناوده‌م به پاك ڕانه‌گرتنی بۆگه‌ن ده‌كات.
"د. مه‌حموود شێخ جه‌واد به‌رزنجی" پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ددان، له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ددان و پاراستنی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ "وشه" گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژووه‌وانان خۆیان له مه‌ترسییه‌كانی ددان، بۆنی ناخۆشی ده‌م، نه‌خۆشییه‌كان و به تایبه‌ت شێربه‌په‌نجه‌ی ده‌م و قورگ بپارێزن، ده‌بێت گرنگییه‌كی زۆر به پاكڕاگرتن و خاوێنكردنه‌وه‌ی ددانه‌كانیان بده‌ن ".
هه‌روه‌ها زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ددان یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته، پاك ڕاگرتنیان به‌نده به سه‌لامه‌تی ته‌واوی جه‌سته‌وه، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام گرنگی پێ بدرێت، به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، چونكه ڕۆژووه‌وانان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بێ خواردن و خواردنه‌وه ده‌بن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ددانه‌كان هه‌لی زۆریان بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی هه‌بێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه تا گرنگی به پاككردنه‌وه‌یان بده‌ن باشتره و ته‌ندروستییان پارێزراو تر ده‌بێت.
پارێزگاری كردنیش له ددانه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به پێی قسه‌ی ئه‌و پزیشكه ئاوا ده‌بێت:
_ ڕۆژی سێ جار به فڵچه و هه‌ویری ددان شووشتنی ددانه‌كان، كه هه‌ر جارێك دوو خوله‌ك كه‌مترت پێ نه‌چێت، كاته‌كانیش پاشیو، شه‌وان و نیوه‌ڕوان بن.
_ به‌كارهێنانی گیراوه‌ی تایبه‌ت بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوده‌م له به‌كتریا له ناو ده‌م و سه‌ر ددانه‌كان، ئه‌مه‌ش به هه‌مانشێوه ڕۆژی سێ جار.
_ به‌كارهێنانی سیواك سوودێكی گرنگی هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی ڕیشاڵه‌كانی به باشی بتاشرێن و پاك ڕابگیرێت.
_ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووپۆشی ددانه‌كان به پارێزراوی بمێننه‌وه، ئاوی سه‌رد مه‌خۆره‌وه.
_ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرین، چونكه ده‌بێته هۆی كلۆربوونی ددانه‌كان، دوای خواردنیشی باشتره ڕاسته‌وخۆ ددانه‌كانت بشۆیت.
_ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان، چونكه ده‌بنه هۆی داخورانی ددانه‌كان و تووشبوون به كلۆربوونی ددانه‌كان.
_ ڕۆژی دوو جار پاككردنه‌وه‌ی زمان به فڵچه و هه‌ویری تایبه‌ت.
_ پاككردنه‌وه‌ی درزی نێوان ددانه‌كان ڕۆژی سێ جار له ڕۆژێكدا، به به‌كارهێنانی په‌ت.
_ ئه‌نجام نه‌دانی نه‌شته‌رگه‌ری و تاقیكردنه‌وه‌ی ددان له كاتی ڕۆژوودا.
_بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقمی جووڵاوی ددان به‌كار ده‌هێنن، پاك ڕایگرن و خۆیان له بۆنی ناخۆشی ناوده‌م بپارێزن.
هه‌ولێر/ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان