ڤایرۆس بڵاوبووەتەوە و مۆبایلەكانتان لە مەترسیدایە

:: PM:12:10:26/05/2018 ‌
توێژەران و پسپۆڕانی تایبەت لە بواری هاككردن و خۆپارێزی لە بواری مۆبایلە زیرەكەكان هۆشدارییان دا، كە ئەو مۆبایلە زیرەكانەی بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن، لە ژێر هەڕەشەی گەورەدان و بە فرەوانی داتا و زانیارییەكانی ناو مۆبایلەكان لەلایەن هاككەرزانەوە دەدزرێن.

ئەو پسپۆڕانە ئاماژە بەوە دەكەن، پرۆگرام و ئاپە هەرزان و گومانەوییەكان بە فرەوانی لە گووگڵ پلەی بڵاو بوونەتەوە، لەگەڵ داونلۆدكردنیان بۆ ناو مۆبایلە زیرەكەكانتان، ئەوا تووشی گەورەترین كارەسات دەبنەوە و كۆنتڕۆڵی مۆبایلەكانتان لەدەست نامێنێ و تەواوی وێنە و ڤیدیۆ و زانیارییەكانیش دەدزرێن.

گرنگترین ئەو بەرنامە و ئاپانەی پسپۆڕان بە مەترسی هەژماریان كردووە بۆ سەر بەكارهێنەرانی مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆید بریتین لە بەرنامەكانی "ئارشوش، مای فۆن، زێد تی ئی" لە كاتی داونلۆدكردنیان بەكارهێنەر تووشی رێكلامی زۆر دەبێ كە زۆربەیان بە ڤایرۆسەوە لكێنراون، بەمشێوەیە مۆبایلەكە كێشەی گەورەی لێ دروست دەبێ و داتاكانیشی دەدزرێن.

بەوهۆیەوە شارەزایان هۆشداری دەدەنە بەكارهێنەرانی مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆید، خزمەتگوزاری گووگڵ پلای پرۆتێكت بەكار بهێنن كە لەو ڕییەوە مۆبایلەكانتان دەپشكنێ و هەرچی ڤایرۆس و بەرنامەی خراپ هەیە دەیسڕێتەوە، یان پێویستە ئەنتی ڤایرۆس دابنێن، بۆ ئەوەی لەو مەترسییانە دوور بكەونەوە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د