مه‌ودا شاوری كچێكی كوردی ته‌مه‌ن دوو ساڵه كه له‌لایه‌ن پۆلیسێكی به‌لجیكییه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و ده‌كوژرێت، ئێسته كه‌یسه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
پێگه‌ی
theguardian بڵاوی كرده‌وه، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كه 26 كه‌س و چوار منداڵی كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو له به‌لجیكاوه بۆ شانشینی یه‌كگرتوو ده‌یبردن و بۆ هه‌ریه‌كه‌یان بڕی پێنچ هه‌زار پاوه‌ندی وه‌رگرتووه و به خێرایی 90 كیلۆمه‌تر ڕۆیشتووه. له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكاوه داوای لێ كراوه بوه‌ستێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێرایییه‌كه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ره، به‌ڵام شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه نه‌وه‌ستاوه، بۆیه پۆلیس ناچار بووه ته‌قه له ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیوه‌ستێنن، به‌ڵام فیشه‌كه‌كه به‌ر كچێكی كوردی ته‌مه‌ن دوو ساڵان ده‌كه‌وێت و ده‌كوژرێت كاتێك له‌لای دایكی له پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه دانیشتووه.
ئێسته دۆسیه‌كه له دادگایه و لێكۆڵینه‌وی لێ ده‌كرێت، به‌ڵام پۆلیسی وڵاته‌كه ددانی پێدا نانێن و به ڕووداوێك ناوی ده‌به‌ن نه‌ك به كوشتنی ئه‌نقه‌ست. هاوكات پۆلیسه‌كان گۆڕانكاری له چۆنیه‌تیی ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌یش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ڕاستییه‌كه به‌دوور بگرن و هاوكات شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ئازاد كراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاندووه، مه‌ودا یه‌كێكه له‌و شه‌ش كۆچبه‌رانه‌ی كه ڕێی چوونیان بۆ شانشینی یه‌كگرتوو و گیانیان له ده‌ست داوه له مانگی دیسێمبه‌ری ڕابردووه‌وه.