هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو و كوردانی فه‌یلی له‌و سنوورانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن به‌شداری كارایان كرد، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای چه‌ند بابه‌تێك پێوه‌ست به ساردیی كورد و سه‌ركردایه‌تیی كورد له به‌رانبه‌ریان، به‌ڵام خۆیان به به‌شێكی دانه‌بڕاو له كورد ده‌زانن و چاویان له‌وه‌یه ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه‌ی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش جیا له كۆتا، ده‌نگیان به كاندیدانی فه‌یلی له لیسته جیاجیاكان دا.
فه‌یلییه‌كان یه‌كێك له پێكهاته هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی به‌غدا بوون، به‌ڵام به‌عس دووری خستنه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ماڵ و موڵكیاندا گرت، دوای 2003 هاتنه‌وه ناو عێراق، به‌ڵام په‌رته‌وازه ده‌رده‌كه‌ون، خۆیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كورد ئه‌و هه‌موو پۆست و ئه‌ركه له به‌غدا وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام به فه‌یلییه‌كانی نه‌سپاردووه یان به‌شداری پێ نه‌كردوون.
عه‌لی حوسێن فه‌یلی په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان، به"وشه"ی گوت، به‌شداری ئه‌مجاره‌ی كوردانی فه‌یلی له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو باشتر بوو له دوو رووه‌وه، یه‌كه‌میان رێژه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق نزم بوو و دووه‌میش ئاستی به‌شدارییان له پرۆسه‌كه كه كۆتایه‌كمان هه‌بوو و چاره‌نووسی دیاری كرا. جیا له‌وه‌ش ئه‌وان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌و هاوپه‌یمانی و له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش به‌شدارییان كرد و تا ئاستێك سه‌ركه‌وتوو بوون، بۆ نموونه له لیستی نه‌سڕ كاندیدی فه‌یلی هه‌بوو وه‌ك ئاراس حه‌بیب و له سائیروون ئازاد حه‌مید شه‌فی.
عه‌لی فه‌یلی زیاتر گوتی، پرسی كورد جیا له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه‌ی به‌گشتی، فه‌یلی به حوكمی تایبه‌تمه‌ندیان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌نگاوێكی باشیان نا كه به‌شداریان كرد له‌گه‌ڵ بارسته‌كانی تر تا ون نه‌بن، به‌ڵام باسمان له گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانه كه ده‌ستوور رێی پێ داوه، بۆیه كوردانی فه‌یلی مافی هاووڵاتیبوونیان هه‌یه كه له كاره له پێشینه‌یییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌یه بۆ ئه‌وان.
"جیا له‌وه‌ی سه‌ربه چ ره‌وت و حزبێكه، ئه‌و كورده‌ی له به‌غدا ده‌رچووه دڵنیابه كورد ده‌نگی پێ داوه، جا هه‌ركێیه‌ك بێت، منیش به‌و ده‌نگدانه‌ی كوردانی به‌غدا و باشوور گه‌شبینم، چونكه له پارێزگای كوت زیاتر له 10 هه‌زار ده‌نگ چووه بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ی كێبه‌ركێیان له‌سه‌ر كورسی كۆتا كرد، ئه‌وه‌ش گۆڕانێكی گه‌وره و به‌رچاوه، بۆیه بوونی كاندیدی كورد باشه، چونكه ئه‌وان له‌ژێر هه‌ر ناوێك بن نكووڵی له كوردبوونی خۆیان ناكه‌ن" عه‌لی فه‌یلی وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه له پارێزگای كوت كێشه‌یه‌كیان دروست كردبوو به‌ناوی (پێكهاته) به‌تاڵ له كورد، ئێمه له كوردستان كه ده‌ڵێین فه‌یلی واته كورد، له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق پێمان خۆشه بگوترێت كوردی فه‌یلی، به‌ڵام ئه‌وان هاتبوون و ناویان نابوو (پێكهاته‌ی فه‌یلی) وه‌ك ئه‌جیندایه‌كی چه‌ند لایه‌نێك، خۆشبه‌ختانه ئه‌و پیلانه سه‌ری نه‌گرت، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وتن هه‌موویان وه‌ك كورد ناسراون.
عه‌لی حوسێن فه‌یلی دووپاتی كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو كورد و سه‌ركردایه‌تیی كورد گرنگی به كوردانی فه‌یلی نه‌ده‌دا و ئه‌نجامه‌كه‌یشمان بینی، بۆیه ئێسته ده‌بێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه و بڕیار بده‌ن، وه‌ك چۆن پێشتر فه‌رامۆشیان كردن ئێسته دۆخه‌كه بۆ حاڵه‌ته دروسته‌كه بگه‌ڕێننه‌وه و خه‌ڵكێكی شاره‌زا و كارامه و دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كمان هه‌یه ده‌توانن كاریان پێ بسپێرن و رایانبسپێرن كار بۆ پڕۆژه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌مان بكه‌ن.
به‌گوته‌ی فه‌یلی "دۆخه‌كه ته‌نیا پێویست به دڵنه‌واییكردنیان ناكات، به‌ڵكو پێویسته ئه‌ركیان بۆ دابنرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و به‌شدار بكرێن له به‌ڕێوه‌بردندا".
لای خۆیه‌وه ئاراس جه‌واد فه‌یلی چالاكی سیاسیی له به‌غدا، به "وشه"ی راگه‌یاند كه كوردی فه‌یلی هه‌میشه داواكارییان ئه‌وه بووه وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاوی كورد مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و پارت و قه‌واره كوردییه‌كان له به‌غدا به هه‌مان چاو و رۆحیه‌ت لێیان بڕوانن كه سه‌یری كوردی هه‌رێمی كوردستانی پێ ده‌كه‌ن. هاوكات داكۆكی له كوردانی فه‌یلی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بكه‌ن.
به‌گوته‌ی ئاراس "ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له باشووری كوردستان هه‌یه كوردی فه‌یلی خه‌باتی بۆ كردووه و خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت، له به‌رانبه‌ردا چاوه‌ڕان ده‌كه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم و پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان كه له داهاتوودا به‌شداری له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، داكۆكی له مافه‌كانی كوردی فه‌یلی بكه‌ن وه‌ك به‌شێكی جیانه‌كراوه له‌م گه‌له و رۆڵیان پێ بده‌ن".
"نزیكه‌ی 50 كورد له‌سه‌ر بازنه‌ی به‌غدا بۆ په‌رله‌مانی عێراق خۆیان كاندید كردبوو له رێی قه‌واره سیاسییه جیاوازه‌كان، له‌ناویاندا ئازاد حه‌مید شه‌فی به ده‌نگی كوردانی به‌غدا ده‌رچوو، هاوپه‌یمانی (سائیروون) له كۆمه‌ڵێك پارت و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی سیاسی پێك هاتووه، كورد و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر به هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك داده‌به‌زین، له هه‌ڵبژاردنی 2014 پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه نزیكه‌ی 27 هه‌زار ده‌نگیان هێنا، به‌ڵام نه‌یانتوانی بگه‌نه ئاستی چوونه په‌رله‌مان و بوون به خاوه‌نی كورسییه‌ك، بۆیه ئه‌مجاره‌یان كورد له به‌غدا و پارتی به‌تایبه‌تی ته‌كتیكێكی نوێی به‌كار هێنا تا بتوانێت به‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستی دێنێت بگاته رێژه‌ی كورسییه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ش كاندیدێكی له لیستی سائیروون دیاری كرد و توانی رێژه‌یه‌كی باشی ده‌نگی كوردانی به‌غدا به‌ده‌ست بێنێت و بچێته په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه یه‌كه‌مین كورده له دوای 2003 وه‌ك نوێنه‌ری كوردانی به‌غدا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان" ئاراس جه‌واد وای گوت.
بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن كوردانی فه‌یلی داوای ته‌رخانكردنی زیاتر له كورسییه‌كیان كرد له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵام پارت و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان زانییان ئه‌گه‌ر زیاتر له كورسییه‌ك بۆ كورد دیاری بكرێت، ئه‌و كورسییانه بۆ پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌ڕۆن، بۆیه هه‌وڵیان دا یه‌ك كورسی كۆتا بۆ كوردانی فه‌یلی دیاری بكرێت له سنووری پارێزگای واست، چونكه له‌وێ لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان باڵاده‌ستن، دواتر كوردانی فه‌یلی له بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌نگیان دا و ئه‌وه‌ش پیلانگێڕی بوو له دژی كوردی فه‌یلی بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌یان بدزرێت.
فه‌یلییه‌كان: ئازاد حه‌مید یه‌كه‌مین كورده له دوای 2003 وه‌ك نوێنه‌ری كوردانی به‌غدا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان.