وێنه‌ی كاردانه‌وه‌ی پشیله‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، له دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی سۆناری بۆ ده‌كه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن به چه‌ند بێچوویه‌ك دووگیانه.
له ناوچه‌ی گرینلاندی ئه‌مه‌ریكا، خێزانێك پشیله‌یه‌كیان به‌خێو ده‌كرد كه ناوی ئۆلا بوو، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك هه‌ستیان كرد نه‌خۆشه و باری ته‌ندروستی جێگیر نییه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ردانی پزیشكیان كرد و پشكنین و سۆناریان بۆی كرد.
له سۆنه‌ره‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ئۆلا به چه‌ند بێچوویه‌ك دووگیانه، له‌و كاته‌ش كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت، خاوه‌نه‌كه‌ی خه‌ریكی وێنه‌گرتنی بوو، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ئۆنا به جۆرێك بوو كه پزیشك و ته‌واوی بینه‌رانی ئه‌و دیمه‌نه‌ی خسته پێكه‌نینه‌وه.
جێی خۆشحاڵییه كه له وێنه‌كه‌شدا ئه‌و كاردانه‌وه كۆمیدییه‌ی پشیله‌كه ده‌ركه‌وتووه، بۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه و به ماوه‌یه‌كی كورت، چه‌ندان جار بڵاو كرایه‌وه و چیرۆكی سه‌یریان له‌باره‌وه دروست كرد.
وێنه‌كه‌ی ئۆنا كه سه‌ره‌تا خاوه‌نه‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، به چه‌ند خوله‌كێك نزیكه‌ی 90 هه‌زار لایكی بۆ هات و بڵاو كرایه‌وه، پزیشكه‌كانیش ئاشكرایان كردووه، كه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ڕابردوودا بێچووه‌كانی ده‌بێت كه ڕه‌نگه پێنج بێچوو ببن.