گورچیلەكان لە دوو ئەندام پێك دێن كە دەكەونە بەشی خوارەوەی پشت لە هەردوو لای چەپ و ڕاست و نزیك دڕكەپەتك، كاری سەرەكی ئەم ئەندامە ئەوەیە خوێنی لەش بپاڵێوێت و لەش لە ژەهر ڕزگار بكات لە ڕێی كۆئەندامی میزەوە، میزڵدان ئەم ژەهرانە دەكاتە دەرەوەی لەش لە ڕێی میزكردنەوە. كاتێك گورچیلە ناتوانێت پاشەڕۆكان لە خوێن جیا بكەنەوە، گرفتی سستی گورچیلەكان ڕوودەدات، لێرەدا گرنگترین نیشانەكانی دەخەینە روو.
یەكەم: خوێن بەشێوەیەكی گونجاو ناگات بە گورچیلەكان، هەندێك حاڵەت و نەخۆشی هەن كە دەبنە ڕێگر لەبەردەم ڕۆیشتنی خوێن بۆ گورچیلەكان وەكو نەخۆشییەكانی دڵ یان سستی گورچیلە، برینداركردنی جگەر، وشكبوونەوە، كاردانەوەی هەستەوەری، پیسبوونی خوێن، چەند جۆرێك لە هەوكردنەكانی تر. ئەو دەرمانانەی كە دژەهەوكردن و بۆ بەرزە پەستانی خوێن بەكاردەهێنرێن ڕێ لە ڕۆیشتنی خوێن دەگرن بۆ گورچیلەكان.
دووەم: گیرانی میز، شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی كۆڵۆن، میزڵدان و شێرپەنجەی پرۆستات ڕێ لە میزكردن دەگرن لەگەڵ بەردی گورچیلە، مەینی خوێن لە كۆئەندامی میزدا ئەمانە دەتوانن ببنە هۆی گیرانی بۆڕیەكانی میز.
چەند هۆكارێكی تر هەن وەكو زیاد بوونی كانزای قورس لە لەش كە دەبنە هۆی ژەهراوی بوون، بەڵام ئەوەی گرنگە بزانرێت ئەوە چۆن سستی گورچیلەكان دەناسیتەوە كە زۆر نیشانە هەن بۆ
سستی گورچیلەكان، بەڵام ئەمانە بە سەرەكیترین نیشانە دادەنرێن:
كەمبوونەوەی میز.
ئاوسانی پێ و بەشەكانی تری لەش بەهۆی كۆ بوونەوەی شلە.
كورتی هەناسەدان.
شەكەتی و تەمبەڵی لەش.
هێڵنجدانی بەردەوام.
ئازاری سنگ و دروستبوونی فشار.
هەندێك نەخۆشی هەن وەكو نیشتی گورچیلەكان كە كار لە لەش دەكەن و دەبنە هۆی دروستبوونی چەندان ئازار، بۆیە پێویستە زوو ئەم نەخۆشیە بدۆزرێتەوە ئەویش بە ئەنجامدانی هەندێك تاقیكردنەوەی پزیشكی وەكو پشكنینی میز، سۆنەری گورچیلەكان و نموونەی خوێن .