له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2005 بۆ 2008، فۆتۆگرافه‌رێكی به‌ریتانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی گرتووه، كه به‌م دواییانه بڵاوی كردنه‌وه و خاوه‌نه‌كانیان تووشی شه‌رمه‌زاری كرد.
ماكس پاترووپ فۆتۆگرافه‌رێكی به‌ریتانییه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی كۆنی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی به سه‌رخۆشی لای خۆی ئه‌رشیڤ كردبوو، كه بێگومان خاوه‌نه‌كانیان هه‌رگیز نه‌یانویستووه به‌و شێوه‌یه ببینرێن و وێنه‌یان بڵاو بكرێته‌وه.
وێنه‌كان به گشتی كاتی سه‌رخۆشی و ئه‌وپه‌ڕی مه‌ستبوونیانه، كاتێك له ئاهه‌نگه شه‌وانه‌كان لێ بوونه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵ و یانه‌كان، ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره وێنه‌ی گرتوون.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، وێنه‌ی شازاده هاری تازه زاوا، شازاده ویلیا‌م و كێت میدڵتۆنی خێزانیه‌تی، كه خێزانی شاهانه‌ن و دوو جار ئه‌م وێنانه بووه‌ته كێشه و شه‌رمه‌زاری بۆیان، جگه له‌وانه‌ش هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناسراوی تری تێدایه، كه هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت له ژیاندا نه‌ماون و وێنه‌كانیان نه‌بینیوه‌ته‌وه.