زۆر كات هەست بە بێهێزی و نەخۆشی دریژخایەن دەكەین لە لەشماندا، ئەمەش بۆ خواردنی خۆراكی كۆن و ئامادەكراو دەگەڕێتەوە، كاتێك ئەمە ڕوودەدات بڕێكی زۆر ژەهر لە لەشماندا كۆ دەبێتەوە كە لەش تووشی چەندان نەخۆشی دەكەن و پێویستە بەخێرایی چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیانە بكرێت.
لابردنی
ژەهر كردارێكە لەش پاك دەكاتەوە یارمەتی ئەندامەكانی لەش دەدات كە فرمانەكانیان بەشێوەیەكی ئاسایی جێبەجێ بكەن لە ئەنجامی توێژینەوەكان دەركەوتووە، هەندێك خۆراك هەن رێژەی ئاو لە لەشدا زیاد دەكەن و بەمەش ژەهر دەكەنە دەرەوەی لەش، ئەو خۆراكانەی بەشێوەیەكی خێرا لەش لە ژەهر پاك دەكەنەوە ئەمانەن:
یەكەم: زەنجەفیل، تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە خۆراكێكی باشە بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی جومگەكان و دژی شێرپەنجە. یارمەتی باشتركردنی جگەر دەدات و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، هەروەها خواردنەوەی چای زەنجەفیل یان خواردنی قاشێك زەنجەفیل لە ژەمەكاندا بەم شێوەیە لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە.
دووەم: گووڵە بەیبوون ، بەیبوون بە گژوگیایەكی ئاسایی دادەنرێت، بەڵام زۆر سوودی تەندروستی هەیە یارمەتی لەش دەدات لە كردنە دەرەوەی ژەهر و جگەر لە زیانەكان دەپارێزێت . زۆركات ئەم رووەكە لە چارەسەركردنی نەخۆشی دا سوودی لێ وەردەگیردێت .
سێیەم: زەردەچەو، بە تایبەتمەندی دژە هەوكردن ناسراوە لەكاتی خواردنیدا هەر هەوكردنێك لە رێرەوی هەرسدا هەبێت چارەسەری دەكات، زیادكردنی هاڕاوەی زەردەچەو لە ژەمەكاندا یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری لەش دەدات، یارمەتی لابردنی ماددە ژەهراوییەكانی لەش دەدات .
چوارەم: برۆكلی، ئەم سەوزەیە پێویستە لەژەمەكاندا هەبێت، چونكە زۆر گرنگە بۆ لەش لە ڕووی ڤیتامین و كانزاكانەوە یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەدات و لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە، دەتوانرێت بە هەڵم بكوڵێنرێت و پاشان لە دروستكردنی زەڵاتە و سووپدا بەكاربهێنرێت.