كاتێك جه‌نگى سووریا له كۆتای 2011 هه‌ڵگیرسا، رۆژ له دواى رۆژ راپۆرته‌كان زانیارى ئه‌وه‌یان به خه‌ڵك ده‌دات، كه رژێمى ئه‌سه‌د له سووریا چه‌نده خاكى سووریا له ده‌ست داوه، به‌ڵام ئێسته به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌رچى پرۆسه‌ى گێڕانه‌وه‌ى زه‌وییه لهدهستدراوهكان لاوازه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رژێمى ئه‌سه‌د رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د راگهیانراوێكیان به‌سه‌ر شارى ده‌رعاى باشوورى سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه، هاوپێچ له‌گه‌ڵ راگه‌یانراوه‌كه وێنه‌ى چه‌ند كوژراوێك هه‌یه، سایتى
فڕانس پرێس نووسیویه‌تى "له وێنه‌كان به خه‌ڵك گوتراوه وه‌ك ئه‌وان مه‌به، یه‌كسه‌ر چه‌كه‌كه‌ت دابنێ".
مه‌به‌ستى رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌وه‌یه كه ئاگادارى چه‌كداره‌كان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن، به‌ر له‌وه‌ى هێرشێكى توند بكاته سه‌ر ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته رژێمى ئه‌سه‌د و له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه چاوڕوانكراوهكهى رژێم له ده‌رعا هێزه‌ر ناوێرتى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ، "نابێت كارێك بكات، ململانێیه‌كان توندتر بێت".
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، رووسیا بێده‌نگى كردووه، له فراوانخوازییهكهى رژێمى ئه‌سه‌د، به جۆرێك هێزه‌كانى حزبوڵا و ئێرانیش زه‌بریان به‌رده‌كه‌وێت، كه‌چى رووسیا هه‌ر بێده‌نگه كه پێشتر هه‌موویان پێكه‌وه هاوسه‌نگه‌ر بوون له هێشتنه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه بنكه‌كانى ئێران له سووریا، له سه‌رچاوه‌ى نادیاره‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، زۆربه‌ى ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، رژێمى سووریا و رووسیا له‌و هێرشانه بێده‌نگن، دواجاریش دوێنێ هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كى حزبوڵا له شارى حمس، به‌هه‌مانشێوه دوو وڵاته‌كه لێى بێده‌نگ بوون.
پێشتر بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆكى ئیسرائیل به‌دوورى زانى رووسیا له‌و هێرشانه بێته ده‌نگ، كه ئیسرائیل وه‌ك به‌رگریكردن له خۆى له ناو خاكى سووریا ئه‌نجامى ده‌دات.
هه‌فته‌ى رابردوو به‌رپرسانى رووسیا باسیان له‌وه كرد، ده‌بێت سووریا له هێزه بیانییه‌كان پاك بكرێته‌وه، ئێران زوو وه‌ڵامى دایه‌وه كه ملكه‌چى فه‌رمانى له‌م جۆره نابێت، به‌ڵام دواتر چه‌ند به‌رپرسێكى رووسیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، گوایه مه‌به‌ستیان توركیا و ئه‌مه‌ریكایه نه‌ك ئێران.
له ئادارى رابردووه‌وه، رۆژ له‌دواى رۆژ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د پانتایى جیۆگرافیا زیاتر ده‌خاته‌وه ژێر ده‌ستى خۆى، یه‌كه‌مجار له غۆته‌ى رۆژهه‌ڵات ده‌ستى پێ كرد، دواجار به باشوورى دیمه‌شق كۆتاى هات و ته‌واوى ئه‌و ناوچانه كه‌وته‌وه ژێر ده‌ستى رژێمى ئه‌سه‌د.
ته‌كنیكى پێڕهوكراو، له گێڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى له دوو مانگى رابردوو كه‌وتونه‌ته ده‌ست رژێمى ئه‌سه‌د، ئه‌وه بوو به‌سه‌رپه‌رشتى رووسیا ناوچه‌كان له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه چۆڵ ده‌كران و دواتر سوپاكه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌چووه شوێنیان، له‌وانه له غۆته‌ى رۆژهه‌ڵات، سه‌ره‌تا تاقی كرایه‌وه گرووپه توندڕه‌وه‌كانى نزیك له قاعیده شوێنه‌كه‌یان چۆڵ كرد. له هه‌فته‌ى رابردووش له ناوچه‌ى حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د و كه‌مپى یه‌رمووك له باشوورى دیمه‌شق به هه‌مانشێوه له رێكخراوى تیرۆریستى داعش پاك كرایه‌وه.
ئێسته‌ش خه‌ریكه ئه‌م ته‌كنیكه له ده‌رعا دووباره بكرێته‌وه.
دواى هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان خاكى سووریا ئێسته به‌ده‌ست كێییه؟
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه،
رووپێوێكى بۆ نه‌خشه‌ى سووریا كردووه، كه ده‌ركه‌وتووه تا یه‌كى ئایار/ مایۆ، %55.13ی خاكى سووریا كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست رژێمى ئه‌سه‌د، كه له مانگى چواردا واته مانگێك پێشتر رێژه‌ى خاكى سووریا به‌ده‌ست ئه‌سه‌ده‌وه %54 بوو.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كه به هه‌سه‌ده ناسراوه و كورد كۆڵه‌گه‌ى ئه‌و هێزانه‌یه، كه‌مێك زه‌وى خاكى سووریا له ده‌ست داوه، ئه‌ویش به‌هۆى ئۆپراسیۆنى چڵه زه‌یتوونى توركیاوه بوو، چونكه له‌م ئۆپراسیۆنه له 18ى ئادار عه‌فرینى داگیر كرد. ئێسته هه‌سه‌ده 24.86% به‌ڵام به‌ر له داگیركردنى عه‌فرین ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و24.93% بوو.
گرووپه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا كه زۆربه‌یان توندڕه‌ون، %11.24 یان به‌ده‌سته‌وه‌یه. رێكخراوى تیرۆریستى داعش %7.80 زه‌وى توركیاى داگیر كردووه، هێزه‌كانى چله زه‌یتوونیش كه له توركیا و سوپاى ئازاد پێكهاتووه، كه‌متر %1 یان داگیركردووه، كه رێك %0.97 له خاكى سووریا به‌ده‌ست ئه‌وانه.
بێگومان ئه‌م رێژانه له‌م مانگه‌دا گۆڕاون، گۆڕانهكهش به‌رێژه‌یه‌كى زۆر له به‌رژه‌وه‌ندى رژێمى ئه‌سه‌ده، چونكه له هه‌فته‌ى رابردوو ناوچه‌یه‌كى زۆر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌رهێنران و كه‌وتنه به‌رده‌ستى ئه‌سه‌د، له به‌رانبه‌ریش دا له ناوچه‌ى دێره‌زوور هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له‌دژى داعش پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن، له سنووره‌كانى عێراق نزیك ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دووباره رێژه‌ى ده‌سه‌ڵاتى داعش كه‌م بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هێرشى ده‌رعا ده‌ست پێ بكات، رێژه‌ى خاك له ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆن توندڕه‌و كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه نه‌خشه‌یه‌ى خواره‌وه دابه‌شبوونى هێز ئاشكرا ده‌كات له سووریا 1/5/2018